< زەبوورەکان 142 >
هۆنراوەیەکی داود کە لە ئەشکەوت بوو. نوێژ. پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە. | 1 |
Com a minha voz clamei ao Senhor, com a minha voz supliquei ao Senhor.
سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم، لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم. | 2 |
Derramei a minha queixa perante a sua face; expuz-lhe a minha angústia.
لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم، تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی. لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم، خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە. | 3 |
Quando o meu espírito estava angustiado em mim, então conheceste a minha vereda: no caminho em que eu andava, esconderam-me um laço.
ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە، کوا ناسیاوی من؟ پەناگا بۆ من قڕبووە، کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟ | 4 |
Olhei para a minha direita, e vi; mas não havia quem me conhecesse: refúgio me faltou, ninguém cuidou da minha alma.
ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، گوتم: «تۆ پەناگای منی، لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.» | 5 |
A ti, ó Senhor, clamei; disse: Tu és o meu refúgio, e a minha porção na terra dos viventes.
بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە، چونکە زۆر زەلیلم، لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە، چونکە لە من بەهێزترن. | 6 |
Atende ao meu clamor; porque estou muito abatido: livra-me dos meus perseguidores; porque são mais fortes do que eu.
گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم. ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن، چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت. | 7 |
Tira a minha alma da prisão, para que louve o teu nome; os justos me rodearão, pois me fizeste bem.