زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام! گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم. | 1 |
با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت، دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت. | 2 |
ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم، دەرگای لێوەکانم بپارێزە. | 3 |
وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت، نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم، لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛ با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم. | 4 |
با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە، با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە، سەرم لاری نییە، چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە. | 5 |
ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ، ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە. | 6 |
وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی، ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن. (Sheol h7585) | 7 |
بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار، پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت. | 8 |
بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە، لە تەڵەی بەدکاران. | 9 |
با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە، لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە. | 10 |