< زەبوورەکان 14 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. گێل لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.» ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە، کەس نییە چاکە بکات. | 1 |
Al maestro de coro. De David. El insensato dice en su corazón: “No hay Dios.” Se han pervertido; su conducta es abominable, ni uno solo obra bien.
یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات، تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت، کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات. | 2 |
Yahvé mira desde el cielo a los hijos de los hombres, para ver si hay quien sea inteligente y busque a Dios.
هەموو ڕوویان وەرگێڕا، هەموو گەندەڵ بوون، کەس نییە چاکە بکات، تەنانەت یەکێکیش نییە. | 3 |
Pero se han extraviado todos juntos y se han depravado. No hay uno que obre el bien, ni uno siquiera.
ئایا هەموو گوناهباران فێر نەبن؟ ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە. | 4 |
¡Nunca entenderán, todos esos malhechores, que devoran a mi pueblo como quien come pan, sin acordarse de Dios para nada!
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت، چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە. | 5 |
Mas algún día temblarán de espanto, porque Dios está con la generación de los justos.
ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن، بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە. | 6 |
Vosotros que despreciáis las ansias del desvalido, sabed que Dios es su refugio.
با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە دەربکەوێت! کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە، با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت! | 7 |
¡Oh, venga ya de Sión la salud de Israel! Cuando cambie el Señor la suerte de su pueblo, saltarán de gozo Jacob, e Israel de alegría.