< زەبوورەکان 139 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی. 1
上主,您鑒察我,也認清我:
هەستان و دانیشتنی منت زانیوە، لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی. 2
我一舉一動,您全然認清我,您由遠處已明徹我的心思。
ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە، شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت. 3
我或行走或躺臥,您已先知,我的一切行動,您都熟悉。
ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت، تۆ بە تەواوی دەیزانی. 4
我的話尚未發言,上主,您已全都知曉。
لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم، دەستت دەخەیتە سەرم. 5
您將我前後包圍,用您的聖手將我蔭庇。
ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم. 6
這是超越我理智的奇事,是我不能明白的妙理。
بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟ بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟ 7
我往何處,才能脫離您的神能?我去那裏,才能逃避您的面容?
ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. (Sheol h7585) 8
我若上升於高天,您已在那裏,我若下降於陰府,您也在那裏。 (Sheol h7585)
ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم، ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم، 9
我若飛往日出的地方,我若住在海洋的西方,
لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات، دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت. 10
您的雙手仍在那裏引導著我,您的聖手還在那裏扶持著我。
ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» 11
我若說:願黑暗把我籠罩,光明變成黑暗將我圍包;
ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە. 12
黑暗與黑夜對您並不矇矓,黑夜與白晝對您一樣光明。
تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. 13
您造成了我的五臟和六腑,您在我成胎之中締結了我。
ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. 14
上主,我讚美您,因我被造驚奇神奧;您的工作千奇萬妙!我的生命,您全知曉。
ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. 15
我何時在暗中構形,我何時在母胎造成,我的骨骸您全知情,
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. 16
我尚在母胎,您已親眼看見,世人的歲月尚未來到以前,都已全部記錄在冊表,都已全由您預先定好。
ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! 17
天主,您的策略,對我何其深奧!您策略的總數又是何其繁浩!
ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. 18
我若去計數,而它們多於沙粒;設若數到底,我仍同您在一起。
خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە! 19
天主,恨不得您能殺掉惡人,叫流人血的兇遠離我身!
ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن، سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون! 20
他們無法無天地褻瀆您,他們不忠不義地攻擊您。
ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ 21
上主,憎恨您的人,我怎能不痛惡?上主,背叛您的人,我怎能不厭惡?
بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم. 22
我對他們深惡痛棄,視他們為我的仇敵。
خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. 23
天主,求您檢察我,洞知我的心曲;天主,求您考驗我,明悉我的思慮。
سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی. 24
求您察看我,我是否走入岐途,求您引導我邁向上永生的道路。

< زەبوورەکان 139 >