< زەبوورەکان 139 >
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و منت ناسی. | 1 |
上主,您鑒察我,也認清我:
هەستان و دانیشتنی منت زانیوە، لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی. | 2 |
我一舉一動,您全然認清我,您由遠處已明徹我的心思。
ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە، شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت. | 3 |
我或行走或躺臥,您已先知,我的一切行動,您都熟悉。
ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت، تۆ بە تەواوی دەیزانی. | 4 |
我的話尚未發言,上主,您已全都知曉。
لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم، دەستت دەخەیتە سەرم. | 5 |
您將我前後包圍,用您的聖手將我蔭庇。
ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم. | 6 |
這是超越我理智的奇事,是我不能明白的妙理。
بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟ بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟ | 7 |
我往何處,才能脫離您的神能?我去那裏,才能逃避您的面容?
ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. (Sheol ) | 8 |
我若上升於高天,您已在那裏,我若下降於陰府,您也在那裏。 (Sheol )
ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم، ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم، | 9 |
我若飛往日出的地方,我若住在海洋的西方,
لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات، دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت. | 10 |
您的雙手仍在那裏引導著我,您的聖手還在那裏扶持著我。
ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» | 11 |
我若說:願黑暗把我籠罩,光明變成黑暗將我圍包;
ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە. | 12 |
黑暗與黑夜對您並不矇矓,黑夜與白晝對您一樣光明。
تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. | 13 |
您造成了我的五臟和六腑,您在我成胎之中締結了我。
ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. | 14 |
上主,我讚美您,因我被造驚奇神奧;您的工作千奇萬妙!我的生命,您全知曉。
ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. | 15 |
我何時在暗中構形,我何時在母胎造成,我的骨骸您全知情,
هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. | 16 |
我尚在母胎,您已親眼看見,世人的歲月尚未來到以前,都已全部記錄在冊表,都已全由您預先定好。
ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە! کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! | 17 |
天主,您的策略,對我何其深奧!您策略的總數又是何其繁浩!
ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن. کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. | 18 |
我若去計數,而它們多於沙粒;設若數到底,我仍同您在一起。
خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت! ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە! | 19 |
天主,恨不得您能殺掉惡人,叫流人血的兇遠離我身!
ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن، سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون! | 20 |
他們無法無天地褻瀆您,他們不忠不義地攻擊您。
ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ | 21 |
上主,憎恨您的人,我怎能不痛惡?上主,背叛您的人,我怎能不厭惡?
بە تەواوی ڕقم لێیانە، بوون بە دوژمنم. | 22 |
我對他們深惡痛棄,視他們為我的仇敵。
خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە! تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. | 23 |
天主,求您檢察我,洞知我的心曲;天主,求您考驗我,明悉我的思慮。
سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە، ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی. | 24 |
求您察看我,我是否走入岐途,求您引導我邁向上永生的道路。