< زەبوورەکان 138 >
بۆ داود. بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم. | 1 |
Jeg vil prise dig af mit ganske Hjerte; over for Guderne vil jeg lovsynge dig.
بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم، ستایشی ناوت دەکەم، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت، چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. | 2 |
Jeg vil kaste mig ned for dit hellige Tempel og prise dit Navn for din Miskundhed og for din Sandhed; thi du har gjort dit Ord herligt over al dit Navns Herlighed.
ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، ئازا و بوێرت کردم. | 3 |
Den Dag, jeg kaldte, da bønhørte du mig; du gav mig Mod, i min Sjæl kom Styrke.
ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن، کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست. | 4 |
Herre! alle Konger paa Jorden skulle prise dig; thi de have hørt din Munds Ord.
گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن، چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە. | 5 |
Og de skulle synge om Herrens Veje; thi stor er Herrens Ære.
هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز و لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت. | 6 |
Thi Herren er høj og ser til den ringe, og den stolte kender han i det fjerne.
ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت، دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم، بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت. | 7 |
Naar jeg vandrer midt i Angest, vil du holde mig i Live; du vil udrække din Haand imod mine Fjenders Vrede, og din højre Haand vil frelse mig.
یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە، واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە. | 8 |
Herren skal fuldføre det for mig; Herre! din Miskundhed varer evindelig, opgiv ikke dine Hænders Gerninger.