< زەبوورەکان 137 >
لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین، هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە. | 1 |
Apud la riveroj de Babel Ni sidis kaj ploris, Rememorante Cionon.
بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی، | 2 |
Sur la salikoj tie Ni pendigis niajn harpojn.
چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین، چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین: «گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.» | 3 |
Ĉar tie niaj kaptintoj postulis de ni kantojn, Kaj niaj mokantoj ĝojon, dirante: Kantu al ni el la kantoj de Cion.
چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین لە خاکێکی بێگانە؟ | 4 |
Kiel ni kantos sur fremda tero La kanton de la Eternulo?
ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم، با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات. | 5 |
Se mi forgesos vin, ho Jerusalem, Tiam forgesiĝu mia dekstra mano;
با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم، ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم. | 6 |
Algluiĝu mia lango al mia palato, Se mi vin ne memoros, Se mi ne levos Jerusalemon en la supron de miaj ĝojoj.
ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت، کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!» | 7 |
Rememorigu, ho Eternulo, al la filoj de Edom La tagon de Jerusalem, kiam ili diris: Detruu, detruu ĝis ĝia fundamento.
ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە، دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە، وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە! | 8 |
Ho ruinigema filino de Babel! Bone estos al tiu, Kiu repagos al vi por la faro, kiun vi faris al ni.
دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و بە تاشەبەردیاندا دەدات! | 9 |
Bone estos al tiu, Kiu prenos kaj frakasos viajn infanetojn sur ŝtono.