< زەبوورەکان 135 >
هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، | 1 |
Alleluia. Laudate nomen Domini, laudate servi Dominum:
ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون، لە حەوشەی ماڵی خودامان. | 2 |
Qui statis in domo Domini, in atriis domus Dei nostri.
ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە، | 3 |
Laudate Dominum, quia bonus Dominus: psallite nomini eius, quoniam suave.
چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی. | 4 |
Quoniam Iacob elegit sibi Dominus Israel in possessionem sibi.
من دەزانم یەزدان مەزنە، پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە. | 5 |
Quia ego cognovi quod magnus est Dominus, et Deus noster prae omnibus diis.
یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات، لە ئاسمان و لەسەر زەوی، لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان. | 6 |
Omnia quaecumque voluit, Dominus fecit in caelo, in terra, in mari, et in omnibus abyssis.
لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات و لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت. | 7 |
Educens nubes ab extremo terrae: fulgura in pluviam fecit. Qui producit ventos de thesauris suis:
ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ. | 8 |
qui percussit primogenita Aegypti ab homine usque ad pecus.
ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد، لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی. | 9 |
Et misit signa, et prodigia in medio tui Aegypte: in Pharaonem, et in omnes servos eius.
ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و پاشا بە تواناکانی کوشت. | 10 |
Qui percussit gentes multas: et occidit reges fortes:
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان | 11 |
Sehon regem Amorrhaeorum, et Og regem Basan, et omnia regna Chanaan.
خاکەکەیانی کردە میرات، میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی. | 12 |
Et dedit terram eorum hereditatem, hereditatem Israel populo suo.
ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، | 13 |
Domine nomen tuum in aeternum: Domine memoriale tuum in generatione et generationem.
چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. | 14 |
Quia iudicabit Dominus populum suum: et in servis suis deprecabitur.
بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. | 15 |
Simulacra Gentium argentum, et aurum, opera manuum hominum.
دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، | 16 |
Os habent, et non loquentur: oculos habent, et non videbunt.
گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە. | 17 |
Aures habent, et non audient: neque enim est spiritus in ore ipsorum.
دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. | 18 |
Similes illis fiant qui faciunt ea: et omnes, qui confidunt in eis.
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! | 19 |
Domus Israel benedicite Domino: domus Aaron benedicite Domino.
ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! | 20 |
Domus Levi benedicite Domino: qui timetis Dominum, benedicite Domino.
ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە. هەلیلویا! | 21 |
Benedictus Dominus ex Sion, qui habitat in Ierusalem.