< زەبوورەکان 135 >

هەلیلویا! ستایشی ناوی یەزدان بکەن، ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، 1
Praise ye the LORD! Praise ye the name of the LORD! Praise him, O ye servants of the LORD!
ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون، لە حەوشەی ماڵی خودامان. 2
Ye who stand in the house of the LORD, In the courts of the house of our God!
ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە، 3
Praise ye the LORD, for the LORD is good; Praise his name, for he is kind!
چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە و ئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی. 4
For the LORD chose Jacob for himself, And Israel for his own possession.
من دەزانم یەزدان مەزنە، پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە. 5
I know that the LORD is great; That our Lord is above all gods.
یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات، لە ئاسمان و لەسەر زەوی، لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان. 6
All that the LORD pleaseth, that he doeth, In heaven and upon earth, In the sea, and in all deeps.
لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات و لە ئەمباری خۆی با دەردێنێت. 7
He causeth the clouds to ascend from the ends of the earth; He maketh lightnings for the rain; He bringeth the wind from his store-houses.
ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ. 8
He smote the first-born of Egypt, Both of man and beast.
ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد، لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی. 9
He sent signs and wonders into the midst of thee, O Egypt! Against Pharaoh and all his servants!
ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد و پاشا بە تواناکانی کوشت. 10
He smote many nations, And slew mighty kings;
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان و هەموو پاشاکانی کەنعان 11
Sihon, the king of the Amorites, And Og, the king of Bashan, And all the kings of Canaan;
خاکەکەیانی کردە میرات، میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی. 12
And gave their land for an inheritance, For an inheritance to Israel, his people.
ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە، ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە، 13
Thy name, O LORD! endureth for ever; Thy memorial, O LORD! to all generations!
چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت، میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی. 14
For the LORD judgeth his people, And hath compassion on his servants.
بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون، دەستکردی مرۆڤن. 15
The idols of the nations are silver and gold, The work of men's hands.
دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن، چاویان هەیە، بەڵام نابینن، 16
They have mouths, but they speak not; Eyes have they, but they see not.
گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن، هەناسە لە دەمیان نییە. 17
They have ears, but they hear not; And there is no breath in their mouths.
دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن، هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن. 18
They that make them are like them; So is every one that trusteth in them.
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن! 19
Praise the LORD, O house of Israel! Praise the LORD, O house of Aaron!
ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن! ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن! 20
Praise the LORD, O house of Levi! Ye that fear the LORD, bless the LORD!
ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن، بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە. هەلیلویا! 21
Praised be the LORD out of Zion, He that dwelleth in Jerusalem! Praise ye the LORD!

< زەبوورەکان 135 >