< زەبوورەکان 133 >
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە، کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین! | 1 |
A song for pilgrims going up to Jerusalem. A psalm of David. How good, how delightful it is when people live together lin harmony!
وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە، کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون، کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ. | 2 |
This is as precious as the oil used to anoint Aaron, running down from his head onto his beard, onto the collar of his clothes.
وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێ بەسەر کێوی سییۆن، چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی. | 3 |
It's like the dew of Mount Hermon that falls on Zion's mountains. That is where the Lord gave his blessing of life that lasts forever.