< زەبوورەکان 132 >
گۆرانی گەشتیاران. ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. | 1 |
Grádicsok éneke. Emlékezzél meg, Uram, Dávid minden nyomorúságáról;
ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: | 2 |
A ki megesküdt az Úrnak, fogadást tőn a Jákób Istenének:
«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، | 3 |
Nem megyek be sátoros házamba, nem hágok fel háló-nyoszolyámba;
خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، | 4 |
Nem bocsátok álmot szemeimre s pilláimra szendert;
هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» | 5 |
Míg helyet nem találok az Úrnak, Jákób Istenének hajlékot!
ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: | 6 |
Ímé, hallottunk róla Efratában; rátaláltunk Jaar térségein:
«با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. | 7 |
Hadd menjünk be az ő hajlékaiba, boruljunk le lábainak zsámolyához!
ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. | 8 |
Indulj Uram, a te nyugvóhelyedre: te és a te hatalmadnak ládája!
با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» | 9 |
Papjaid öltözködjenek igazságba, kegyeltjeid pedig örvendezzenek!
لە پێناوی داودی بەندەی خۆت، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە. | 10 |
Dávidért, a te szolgádért, ne fordulj el felkented színétől!
یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە: «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. | 11 |
Hűséget esküdött az Úr Dávidnak, nem tér el attól: Ágyékod gyümölcsét ültetem székedbe;
ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن، هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم، ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» | 12 |
Ha megtartják fiaid szövetségemet és bizonyságomat, a melyekre megtanítom őket, fiaik is mindörökké székedben ülnek.
لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. | 13 |
Mert a Siont választotta ki az Úr, azt szerette meg magának lakhelyül:
«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە، لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! | 14 |
Ez lesz nyugovóhelyem örökre; itt lakozom, mert ezt szeretem;
بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم، هەژارەکانی تێر نان دەکەم. | 15 |
Eleséggel megáldom gazdagon, szegényeit jóltartom kenyérrel;
ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. | 16 |
Papjait meg felruházom szabadítással, és vígan örvendeznek kegyeltjei.
«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم، چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم. | 17 |
Megnövesztem ott Dávidnak hatalmát, szövétneket szerzek az én felkentemnek.
شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی، بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.» | 18 |
Ellenségeire szégyent borítok, rajta pedig koronája ragyog.