< زەبوورەکان 129 >
گۆرانی گەشتیاران. «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: | 1 |
Canticum graduum. [Sæpe expugnaverunt me a juventute mea, dicat nunc Israël;
«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. | 2 |
sæpe expugnaverunt me a juventute mea: etenim non potuerunt mihi.
جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» | 3 |
Supra dorsum meum fabricaverunt peccatores; prolongaverunt iniquitatem suam.
بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند. | 4 |
Dominus justus concidit cervices peccatorum.
با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن. | 5 |
Confundantur, et convertantur retrorsum omnes qui oderunt Sion.
با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، | 6 |
Fiant sicut fœnum tectorum, quod priusquam evellatur exaruit:
ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر. | 7 |
de quo non implevit manum suam qui metit, et sinum suum qui manipulos colligit.
با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!» | 8 |
Et non dixerunt qui præteribant: Benedictio Domini super vos. Benediximus vobis in nomine Domini.]