گۆرانی گەشتیاران. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت، ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. | 1 |
تَرْنِيمَةُ الْمَصَاعِدِ طُوبَاكَ يَا مَنْ تَتَّقِي الرَّبَّ وَتَسْلُكُ فِي طُرُقِهِ. | ١ |
بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت، خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. | 2 |
لأَنَّكَ تَأْكُلُ مِنْ تَعَبِ يَدَيْكَ وَتَتَمَتَّعُ بِالسَّعَادَةِ وَالْخَيْرِ. | ٢ |
ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت، کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. | 3 |
تَكُونُ امْرَأَتُكَ كَكَرْمَةٍ مُثْمِرَةٍ فِي جَوَانِبِ بَيْتِكَ، وَأَبْنَاؤُكَ كَأَغْرَاسِ الزَّيْتُونِ حَوْلَ مَائِدَتِكَ. | ٣ |
ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. | 4 |
هَكَذَا يُبَارَكُ الرَّجُلُ الَّذِي يَتَّقِي الرَّبَّ. | ٤ |
یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات، چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت هەموو ڕۆژانی ژیانت و | 5 |
يُبَارِكُكَ الرَّبُّ مِنْ صِهْيَوْنَ، حَتَّى تَشْهَدَ خَيْرَ أُورُشَلِيمَ كُلَّ أَيَّامِ حَيَاتِكَ، | ٥ |
منداڵی منداڵەکانت ببینیت! ئاشتی بۆ ئیسرائیل! | 6 |
وَتَعِيشَ لِتَرَى أَحْفَادَكَ. وَلْيَكُنْ لِشَعْبِ إِسْرَائِيلَ سَلامٌ. | ٦ |