< زەبوورەکان 127 >
گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان. ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات، وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن. ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات، پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. | 1 |
Пісня проча́н. Соломо́нова.
بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو، خواردنی نانی ڕەنجکێشی، چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. | 2 |
Даре́мно вам ра́но вставати, допі́зна сидіти, їсти хліб загорьо́ваний, — Він і в спанні́ подасть другові Своє́му!
بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە، پاداشتی بەری سکن. | 3 |
Діти — спа́дщина Господнє, плід утро́би — нагоро́да!
وەک تیری دەستی پاڵەوان، ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. | 4 |
Як стрі́ли в руках того ве́летня, так і сини́ молоді́:
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە، شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ. | 5 |
блаженний той муж, що сагайдака́ свого ними напо́внив, — не бу́дуть такі посоро́млені, коли в брамі вони говори́тимуть із ворога́ми!