< زەبوورەکان 126 >
گۆرانی گەشتیاران. کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە، وامان لێهات وەک خەون ببینین. | 1 |
A song of ascents. When the Lord turned the fortunes of Zion, we were like dreamers.
ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ هەلهەلە بوو، ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان: «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!» | 2 |
Then was our mouth filled with laughter, our tongue with glad shouts; then among the nations they said, “The Lord has dealt greatly with them.”
یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد، شادمان بووین. | 3 |
The Lord had dealt greatly with us, and we were rejoicing.
ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە، وەک جۆگەکانی نەقەب. | 4 |
Turn our fortunes, O Lord, as the streams in the Negreb.
ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن، بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن. | 5 |
They who sow in tears shall reap with glad shouts.
ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆو بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات. | 6 |
Forth they fare, with their burden of seed, and they weep as they go. But home, home, with glad shouts they shall come with their arms full of sheaves.