< زەبوورەکان 124 >
گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، | 1 |
若不是上主保佑我們,唯願以色列子民再說:
«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان، | 2 |
若不是上主保佑我們,當世人起來攻擊我們,
ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، | 3 |
並向我們發洩怒火時,必會活活將我們舌食。
ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد، | 4 |
就像淹沒我們的水禍,流過我們頭頸的洪波。
ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.» | 5 |
又像洶湧澎湃的狂浪,早已將我們淹沒滅亡。
ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. | 6 |
讚美上主,他沒有將我們拋出,使我們做成他爪牙的獵物;
گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. | 7 |
我們像掙脫獵人羅網的小鳥,羅網扯破了,我們自然逃掉。
هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. | 8 |
我們的救助是仰賴上主的名,上天和下地都是由他所造成。