< زەبوورەکان 123 >
گۆرانی گەشتیاران. چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی، تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. | 1 |
Canticum graduum. Ad te levavi oculos meos, qui habitas in cælis.
بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی، وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی، ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە، بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. | 2 |
Ecce sicut oculi servorum, in manibus dominorum suorum, Sicut oculi ancillæ in manibus dominæ suæ: ita oculi nostri ad Dominum Deum nostrum donec misereatur nostri.
لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە! چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. | 3 |
Miserere nostri Domine, miserere nostri: quia multum repleti sumus despectione:
گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان، لە سووکایەتی لووتبەرزەکان. | 4 |
Quia multum repleta est anima nostra: opprobrium abundantibus, et despectio superbis.