< زەبوورەکان 121 >
گۆرانی گەشتیاران. چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ | 1 |
A Song of Degrees. I lifted up mine eyes to the mountains, whence my help shall come.
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. | 2 |
My help [shall come] from the Lord, who made the heaven and the earth.
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. | 3 |
Let not thy foot be moved; and let not thy keeper slumber.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. | 4 |
Behold, he that keeps Israel shall not slumber nor sleep.
یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، | 5 |
The Lord shall keep thee: the Lord is thy shelter upon thy right hand.
نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو. | 6 |
The sun shall not burn thee by day, neither the moon by night.
یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت، گیانت دەپارێزێت. | 7 |
May the Lord preserve thee from all evil: the Lord shall keep thy soul.
یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات، لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە. | 8 |
The Lord shall keep thy coming in, and thy going out, from henceforth and even for ever.