< زەبوورەکان 120 >
گۆرانی گەشتیاران. لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات. | 1 |
A song of degrees. I called vnto the Lord in my trouble, and hee heard me.
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. | 2 |
Deliuer my soule, O Lord, from lying lippes, and from a deceitfull tongue.
چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ | 3 |
What doeth thy deceitfull tongue bring vnto thee? or what doeth it auaile thee?
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! | 4 |
It is as the sharpe arrowes of a mightie man, and as the coales of iuniper.
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم، کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. | 5 |
Woe is to me that I remaine in Meschech, and dwell in the tentes of Kedar.
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. | 6 |
My soule hath too long dwelt with him that hateth peace.
من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن. | 7 |
I seeke peace, and when I speake thereof, they are bent to warre.