< زەبوورەکان 12 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت. زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە، چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە. 1
For the Chief Musician; upon an eight-stringed lyre. A Psalm of David. Help, LORD; for the godly man ceases. For the faithful fail from among the children of men.
هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن، بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن. 2
Everyone lies to his neighbor. They speak with flattering lips, and with a double heart.
یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت، هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن، 3
May the LORD cut off all flattering lips, and the tongue that boasts,
ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین، بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین. کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟» 4
who have said, “With our tongue we will prevail. Our lips are our own. Who is lord over us?”
یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم، ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.» 5
“Because of the oppression of the weak and because of the groaning of the needy, I will now arise,” says the LORD; “I will set him in safety from those who malign him.”
وتەکانی یەزدان وتەی پاکن، وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت، حەوت جار پاڵێوراوە. 6
The LORD’s words are flawless words, as silver refined in a clay furnace, purified seven times.
ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت. 7
You will keep them, LORD. You will preserve them from this generation forever.
بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن، کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن. 8
The wicked walk on every side, when what is vile is exalted among the sons of men.

< زەبوورەکان 12 >