< زەبوورەکان 119 >
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. | 1 |
Svētīgi tie, kas nenoziedzīgi savos ceļos, kas staigā Tā Kunga bauslībā.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. | 2 |
Svētīgi tie, kas Viņa liecības tur, kas no visas sirds Viņu meklē,
هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. | 3 |
Netaisnību nedara, bet staigā pa Viņa ceļiem.
تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. | 4 |
Tu esi pavēlējis, Tavus baušļus cieti sargāt.
خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! | 5 |
Kaut mani ceļi uz to vien dzītos, Tavus likumus sargāt.
ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. | 6 |
Kad es raudzīšos uz visiem Taviem baušļiem, tad netapšu kaunā.
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. | 7 |
Es Tev pateikšos ar skaidru sirdi, kad būšu mācījies Tavas taisnības tiesas.
فەرزەکانت بەجێدەهێنم، بە تەواوی وازم لێ مەهێنە. | 8 |
Es turēšu Tavus likumus; neatstāj mani pavisam.
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. | 9 |
Kā jauneklis savu ceļu turēs šķīstu? Kad viņš turas pēc Taviem vārdiem.
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. | 10 |
Es Tevi meklēju no visas sirds; neliec man nomaldīties no Taviem baušļiem.
وشەکانی تۆم لەناو دڵم شاردووەتەوە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. | 11 |
Es paturu Tavus vārdus savā sirdī, ka negrēkoju pret Tevi.
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. | 12 |
Slavēts esi Tu, Kungs; māci man Tavus likumus.
بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. | 13 |
Ar savām lūpām es izteikšu visas Tavas mutes tiesas.
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. | 14 |
Es priecājos par Tavas liecības ceļu kā vien par kādu mantu.
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. | 15 |
Es pārdomāju Tavas pavēles un ņemu vērā Tavus ceļus.
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. | 16 |
Es priecājos par Taviem likumiem; Tavu vārdu es neaizmirstu.
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. | 17 |
Dari labu Savam kalpam, ka es dzīvoju un pasargu Tavu vārdu.
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. | 18 |
Atdari manas acis, ka es uzlūkoju Tavas bauslības brīnumus.
من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. | 19 |
Es esmu svešinieks virs zemes; neapslēp priekš manis Tavus baušļus.
گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. | 20 |
Mana dvēsele ir satriekta caur ilgošanos pēc Tavām tiesām vienmēr.
سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. | 21 |
Tu rāji pārgalvjus, tos nolādētos, kas no Taviem baušļiem nomaldās.
ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. | 22 |
Novērs no manis kaunu un negodu, jo es turu Tavas liecības.
هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. | 23 |
Kaut arī lieli kungi sēž un runā pret mani, bet Tavs kalps apdomā Tavus likumus.
یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. | 24 |
Tavas liecības ir mans prieks un padoms.
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. | 25 |
Mana dvēsele līp pie pīšļiem; dari man dzīvu pēc Tava Vārda.
باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. | 26 |
Es izteicu savus ceļus, un Tu mani paklausi; māci man Tavus likumus.
ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. | 27 |
Liec man saprast Tavu likumu ceļus, ka es varu pārdomāt Tavus brīnumus.
گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. | 28 |
Mana dvēsele raud noskumusi; stiprini mani ar Tavu Vārdu.
ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. | 29 |
Novērs no manis viltības ceļu un dāvini man Tavu bauslību.
ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. | 30 |
Patiesības ceļu es esmu izredzējies, Tavas tiesas esmu licis savā priekšā.
دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! | 31 |
Es turos pie Tavām liecībām, ak Kungs, nepamet mani kaunā.
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد. | 32 |
Kad Tu manu sirdi atvieglini, tad es teku Tavas bauslības ceļu.
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. | 33 |
Māci man, Kungs, Tavu likumu ceļus, ka es tos pasargu līdz galam.
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. | 34 |
Dod man saprašanu, ka es Tavu bauslību sargu un to turu no visas sirds.
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. | 35 |
Vadi mani uz Tavas bauslības ceļu, jo pie tā man ir labs prāts.
دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. | 36 |
Loki manu sirdi pie Tavām liecībām, un ne pie mantu kārības.
چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. | 37 |
Nogriez manas acis, ka tās neskatās uz nelietību, dari mani dzīvu uz Tava ceļa.
بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. | 38 |
Apstiprini Savam kalpam Tavu vārdu, tiem par labu, kas Tevi bīstas.
ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. | 39 |
Novērs manu kaunu, par ko es bīstos, jo Tavas tiesas ir labas.
ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. | 40 |
Redzi, es mīlu Tavas pavēles; dari mani dzīvu pēc Tavas taisnības.
ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، | 41 |
Kungs, lai man nāk Tava žēlastība, Tava pestīšana pēc Tava vārda,
جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. | 42 |
Ka varu atbildēt savam mēdītājam, jo es paļaujos uz Tavu vārdu.
وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. | 43 |
Un neatrauj pavisam no manas mutes patiesības vārdu, jo es ceru uz Tavām tiesām.
بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. | 44 |
Es turēšu Tavu bauslību vienmēr, mūžīgi mūžam.
بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. | 45 |
Un es staigāšu bez bēdām, jo es meklēju Tavas pavēles.
لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. | 46 |
Par Tavām liecībām es runāšu ķēniņu priekšā un nepalikšu kaunā.
خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. | 47 |
Es priecājos par Taviem baušļiem, ko es mīlēju.
دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. | 48 |
Un es paceļu savas rokas pie Taviem baušļiem, ko es mīlēju, un pārdomāju Tavus likumus.
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. | 49 |
Piemini Savam kalpam to vārdu, uz ko Tu man lieci cerēt.
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. | 50 |
Šī ir mana iepriecināšana manās bēdās, jo Tava apsolīšana mani dara dzīvu.
لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. | 51 |
Pārgalvji mani apsmej pārlieku, bet es neatkāpjos no Tavas bauslības.
ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. | 52 |
Kungs, kad es pieminu Tavas tiesas no senlaikiem, tad topu iepriecināts.
لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. | 53 |
Lielas dusmas mani pārņēmušas to bezdievīgo dēļ, kas Tavu bauslību atstāj.
فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. | 54 |
Tava bauslība ir mana dziesma manas svešniecības namā.
ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. | 55 |
Kungs, naktī es pieminu Tavu vārdu un turu Tavu bausli.
ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. | 56 |
Tā ir mana manta, ka es turu Tavas pavēles.
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. | 57 |
Tu, Kungs, esi mana daļa; es esmu solījis, turēt Tavus Vārdus.
بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. | 58 |
Es Tevi pielūdzu no visas sirds; esi man žēlīgs pēc Tavas apsolīšanas.
لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. | 59 |
Es apdomāju savus ceļus un griežu savas kājas pie Tavām liecībām.
خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. | 60 |
Es steidzos un nekavējos, Tavus baušļus turēt.
گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. | 61 |
Bezdievīgie man apmetuši valgus, taču es neaizmirstu Tavu bauslību.
لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. | 62 |
Nakts vidū es ceļos, Tev pateikties par Tavas taisnības tiesām.
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. | 63 |
Es piebiedrojos visiem, kas Tevi bīstas, un visiem, kas tur Tavas pavēles.
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. | 64 |
Kungs, zeme ir pilna Tavas žēlastības; māci man Tavus likumus.
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. | 65 |
Tu dari labu Savam kalpam, ak Kungs, pēc Sava vārda.
هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. | 66 |
Māci man labu saprašanu un atzīšanu, jo es ticu Taviem baušļiem.
بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. | 67 |
Pirms tapu pazemots, es alojos; bet nu es turu Tavu Vārdu.
تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. | 68 |
Tu esi labs un dari labu, māci man Tavus likumus.
لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. | 69 |
Pārgalvji izperē melus pret mani, bet es turu Tavas pavēles no visas sirds.
دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. | 70 |
Viņu sirds ir bieza kā tauki, bet es priecājos par Tavu bauslību.
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. | 71 |
Labi man, ka esmu apbēdināts, lai mācos Tavus likumus.
فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. | 72 |
Tavas mutes bauslība man ir labāka nekā tūkstoši zelta un sudraba.
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. | 73 |
Tavas rokas mani radījušas un taisījušas; dari mani gudru, ka es mācos Tavus baušļus.
ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. | 74 |
Kas Tevi bīstas, mani uzlūko un priecājās; jo es gaidu uz Taviem vārdiem.
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. | 75 |
Es zinu, Kungs, ka Tavas tiesas ir taisnas, un Tu mani esi pazemojis pēc Tavas uzticības.
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. | 76 |
Lai jel Tava žēlastība man ir par iepriecināšanu, tā kā Tu Savam kalpam esi solījis.
با بەزەییت بێتە لام بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. | 77 |
Lai Tava žēlastība man notiek, ka es dzīvoju, jo Tava bauslība ir mans prieks.
با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. | 78 |
Lai top kaunā pārgalvji, kas mani ar meliem nospieduši; bet es pārdomāju Tavas pavēles.
با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. | 79 |
Lai pie manis griežas, kas Tevi bīstas, un kas pazīst Tavas liecības.
با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. | 80 |
Lai mana sirds ir skaidra pie Taviem likumiem, ka netopu kaunā.
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. | 81 |
Manai dvēselei slāpst pēc Tavas pestīšanas; es ceru uz Taviem vārdiem.
چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» | 82 |
Manas acis ilgojās pēc Tavām apsolīšanām, ka es saku: kad Tu mani iepriecināsi?
هەرچەندە وەک مەشکەیەکی پڕ دووکەڵم لێهاتووە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. | 83 |
Jo es esmu kā ādas trauks dūmos; taču es neaizmirstu Tavus likumus.
خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ | 84 |
Cik tad Tavam kalpam dienu? Kad Tu turēsi sodu pār maniem vajātājiem?
لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! | 85 |
Pārgalvji man rok bedres, tie, kas neturas pēc Tavas bauslības.
هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! | 86 |
Visi Tavi baušļi ir patiesība; tie mani vajā ar meliem, - palīdzi man!
خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. | 87 |
Tie mani gandrīz iznīcinājuši virs zemes, bet es neesmu atstājis Tavas pavēles.
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. | 88 |
Atspirdzini mani pēc Tavas žēlastības, tad es sargāšu Tavas mutes liecību.
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. | 89 |
Kungs, Tavs vārds pastāv mūžīgi debesīs.
دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. | 90 |
Tava patiesība stāv līdz radu radiem. Tu zemi esi stiprinājis, ka tā stāv.
ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. | 91 |
Pēc Taviem likumiem tie vēl šodien stāv, jo viss Tev kalpo.
ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. | 92 |
Ja Tava bauslība nebūtu bijusi mans prieks, tad es jau sen būtu bojā gājis savās bēdās.
هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. | 93 |
Tavas pavēles es neaizmirsīšu ne mūžam, jo caur tām Tu mani esi atspirdzinājis.
من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. | 94 |
Tavs es esmu, atpestī mani; jo es meklēju Tavas pavēles.
بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. | 95 |
Bezdievīgie glūn uz mani, mani samaitāt, bet es lieku vērā Tavas liecības.
بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. | 96 |
Es esmu redzējis, ka ikvienam stiprumam ir gals, bet Tavs bauslis pastāv bez gala.
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. | 97 |
Cik ļoti es mīlēju Tavu bauslību! To es pārdomāju ikdienas.
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. | 98 |
Ar Saviem baušļiem Tu dari mani gudrāku pār maniem ienaidniekiem, jo tie (baušļi) ir mūžam pie manis.
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. | 99 |
Es esmu vairāk izmācīts nekā visi mani mācītāji, jo es pārdomāju Tavas liecības.
لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. | 100 |
Es esmu prātīgāks nekā tie vecie, jo es turu Tavas pavēles.
پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. | 101 |
Es atrauju savu kāju no visiem blēžu ceļiem, ka es sargāju Tavu vārdu.
لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. | 102 |
Es neatkāpjos no Tavām tiesām, jo Tu mani māci.
بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. | 103 |
Cik saldi ir Tavi vārdi manai mutei, saldāki par medu manām lūpām!
لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. | 104 |
Caur Tavām pavēlēm es topu prātīgs, tādēļ es ienīstu visus viltus ceļus.
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. | 105 |
Tavs vārds ir manas kājas spīdeklis un gaišums uz maniem ceļiem.
سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. | 106 |
Es esmu zvērējis un to turēšu stipri, ka es sargāšu Tavas taisnības tiesas.
ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. | 107 |
Es esmu ļoti apbēdināts, Kungs, atspirdzini mani pēc Tava vārda.
ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە، حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. | 108 |
Ak Kungs, lai Tev jel patīk manas mutes upuri, un māci man Tavas tiesas.
هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. | 109 |
Mana dvēsele stāv vienmēr manā rokā, taču es neaizmirstu Tavu bauslību.
بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. | 110 |
Bezdievīgie man liek valgus, taču es nealojos no Tavām pavēlēm.
یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. | 111 |
Tavas liecības es turu par savu mantu mūžīgi, jo tās ir manas sirds līksmība.
دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. | 112 |
Es griežu savu sirdi, darīt Tavus likumus mūžīgi līdz pat galam.
ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. | 113 |
Es ienīstu tos divprātīgos un mīlēju Tavu bauslību.
تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. | 114 |
Tu esi mans patvērums un manas priekšturamās bruņas; uz Tavu vārdu es gaidu.
ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. | 115 |
Atstājaties no manis, jūs ļauna darītāji, ka es varu turēt sava Dieva baušļus.
بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. | 116 |
Uzturi mani pēc Tava Vārda, ka es dzīvoju, un lai es kaunā netopu savā cerībā.
پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. | 117 |
Stiprini mani, ka topu vesels, tad es skatīšos uz Taviem likumiem vienmēr.
هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. | 118 |
Tu atmeti visus, kas no Taviem likumiem nomaldās; jo meli ir viņu viltus būšana.
هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. | 119 |
Tu atmeti visus bezdievīgos virs zemes kā sārņus, tādēļ es mīļoju Tavas liecības.
لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. | 120 |
Es tā bīstos no Tevis, ka šaušalas pāriet pār manām miesām, un man ir bail no Tavām sodībām.
دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. | 121 |
Es daru tiesu un taisnību; nenodod mani maniem varas darītājiem.
بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. | 122 |
Aizstāvi Tu Savu kalpu uz labu, ka pārgalvji mani nepārvar.
چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. | 123 |
Manas acis ilgojās pēc Tavas pestīšanas un pēc Tava taisnā vārda.
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. | 124 |
Dari pēc Savas žēlastības Savam kalpam un māci man Tavus likumus.
من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. | 125 |
Es esmu Tavs kalps; dari man gudru, ka es atzīstu Tavas liecības.
ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. | 126 |
Laiks ir, ka Tas Kungs Savu darbu dara; tie lauzuši Tavu bauslību.
لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، | 127 |
Tādēļ es mīļoju Tavu bauslību vairāk nekā zeltu un šķīstu zeltu.
هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. | 128 |
Tādēļ es turu visas pavēles par it taisnām; ikkatru viltus ceļu es ienīstu.
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. | 129 |
Tavas liecības ir brīnišķas, tādēļ mana dvēsele tās tur.
ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. | 130 |
Kad Tavi Vārdi atveras, tad tie apgaismo un dara vientiesīgos gudrus.
دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. | 131 |
Savu muti es atdaru ilgodamies, jo Tavu baušļu man gribās.
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. | 132 |
Griezies pie manis un esi man žēlīgs, kā Tu mēdzi darīt tiem, kas Tavu vārdu mīl.
هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. | 133 |
Stiprini manus soļus iekš Taviem vārdiem, un lai ļaunums nevalda pār mani.
لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. | 134 |
Atpestī mani no cilvēku spaidiem, tad es turēšu Tavas pavēles.
ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. | 135 |
Apgaismo Savu vaigu pār Savu kalpu un māci man Tavus likumus.
جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. | 136 |
Manas acis izraud asaru upes, tāpēc ka netur Tavu bauslību.
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. | 137 |
Kungs, Tu esi taisns un Tavas tiesas ir taisnas.
ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. | 138 |
Taisnībā Tu esi piekodinājis un lielā patiesībā Savas liecības.
دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. | 139 |
Mans karstums mani gandrīz nomācis, tāpēc ka mani pretinieki aizmirst Tavus vārdus.
بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. | 140 |
Tavi Vārdi ir ļoti šķīsti, un Tavs kalps tos mīļo.
من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. | 141 |
Es esmu mazs un nievāts, bet Tavas pavēles es neaizmirstu.
ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. | 142 |
Tava taisnība ir taisnība mūžīgi, un Tava bauslība ir patiesība.
تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. | 143 |
Bēdas un bailes man uzgājušas, bet Tavi baušļi ir mans prieks.
یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. | 144 |
Tavu liecību taisnība ir mūžīga; liec man to saprast, tad es dzīvošu.
پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم. | 145 |
Es saucu no visas sirds, paklausi mani, Kungs, tad es turēšu Tavus likumus.
هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم. | 146 |
Es Tevi piesaucu, palīdzi man, ka turu Tavas liecības.
پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. | 147 |
Es nāku ar mazu gaismiņu un kliedzu; uz Tavu Vārdu es ceru.
بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. | 148 |
Agri manas acis mostas, pārdomāt Tavus Vārdus.
بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. | 149 |
Klausi manu balsi pēc Tavas žēlastības; Kungs, atspirdzini mani pēc Tavām tiesām.
پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوورکەوتوونەتەوە. | 150 |
Kas dzenās pēc blēdības, tie laužās uz mani, tie atkāpjas tālu no Tavas bauslības.
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. | 151 |
Kungs, Tu esi tuvu, un visi Tavi baušļi ir patiesība.
لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. | 152 |
No iesākuma es zinu, ka Tu Savas liecības esi stiprinājis uz mūžību.
سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. | 153 |
Uzlūko manās bēdās un izglāb mani, jo Tavu bauslību es neaizmirstu.
پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. | 154 |
Iztiesā Tu manu tiesu un atpestī mani, atspirdzini mani pēc Taviem Vārdiem.
ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. | 155 |
Pestīšana paliek tālu no bezdievīgiem, jo tie nemeklē Tavus likumus.
ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. | 156 |
Kungs, liela ir Tava apžēlošanās; atspirdzini mani pēc Tavām tiesām.
دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. | 157 |
Daudz ir manu vajātāju un pretinieku; bet es neatkāpjos no Tavām liecībām.
خیانەتکارانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. | 158 |
Es redzu pārkāpējus, un man sāp, ka tie netur Tavus Vārdus.
ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. | 159 |
Uzlūko, ka es Tavas pavēles mīļoju; ak Kungs, atspirdzini mani pēc Tavas žēlastības.
هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. | 160 |
Tavs vārds visnotaļ ir patiesība, un visas Tavas taisnās tiesas paliek mūžīgi.
میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. | 161 |
Lieli kungi mani vajā bez vainas, bet mana sirds bīstas no Taviem Vārdiem.
بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. | 162 |
Es priecājos par Tavu Vārdu, kā kas dabūjis lielu laupījumu.
ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. | 163 |
Es ienīstu melus un turu tos par negantību; Tavu bauslību es mīļoju.
ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. | 164 |
Es Tevi teicu septiņkārt dienā par Tavām taisnām tiesām.
ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. | 165 |
Kas Tavu bauslību mīļo, tiem ir liels miers un tie nekur nepiedurās.
ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. | 166 |
Ak Kungs, es gaidu uz Tavu pestīšanu un daru pēc Taviem baušļiem.
گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. | 167 |
Mana dvēsele tur Tavas liecības, un es tās ļoti mīļoju,
ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. | 168 |
Es pasargu Tavas pavēles un Tavas liecības, jo visi mani ceļi ir Tavā priekšā.
ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. | 169 |
Ak Kungs, lai mana saukšana nāk priekš Tava vaiga! Dari mani gudru pēc Tava Vārda!
با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. | 170 |
Lai mana sirds lūgšana nāk priekš Tava vaiga! Izglāb mani pēc Tava Vārda!
با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. | 171 |
Manas lūpas teiktin teiks Tavu slavu, kad tu man māci Tavus likumus.
با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. | 172 |
Mana mēle dziedās no Taviem vārdiem, jo visi Tavi baušļi ir taisnība.
با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. | 173 |
Lai Tava roka man nāk palīgā, jo Tavas pavēles es esmu izredzējies.
ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە. | 174 |
Kungs, man gribās Tavas pestīšanas, un Tava bauslība ir mans prieks.
با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات. | 175 |
Lai dzīvo mana dvēsele, ka tā Tevi var teikt, un lai Tavas tiesas man palīdz.
وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە. | 176 |
Es maldos kā pazudusi avs, - meklē Savu kalpu, jo es neaizmirstu Tavas pavēles.