< زەبوورەکان 119 >

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. 1
品行完美遵行上主法律的,這樣的人才算是真有福的,
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. 2
遵守上主誡命全心尋求祂的,這樣的人才算是真有福的。
هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. 3
他們總不為非作惡,只按祂的道路生活。
تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. 4
您頒發了您的命令,叫他們嚴格去遵行。
خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! 5
願我的行徑堅定,為遵守您的章程!
ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. 6
我若重視您的每條誡律,我就絕對不會蒙羞受辱。
بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. 7
我一學習您正義的判詞,就以至誠的心靈頌謝您。
فەرزەکانت بەجێدەهێنم، بە تەواوی وازم لێ مەهێنە. 8
我要遵守您的規矩,不要將我完全棄去!
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. 9
青年怎樣才能守身如玉?那就只有遵從您的言語。
بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. 10
我要用我整個心尋覓您,不要讓我錯行您的諭旨!
وشەکانی تۆم لەناو دڵم شاردووەتەوە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. 11
我將您的話藏在我心裏,免得我犯罪而獲罪於您。
ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 12
上主,您理應受讚頌,教訓我遵守您的誡命。
بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. 13
您所傳授的一切法度,我要以我的脣舌敘述。
بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. 14
我喜愛您約法的道路,就如喜愛一切的財富。
لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. 15
我要默想上主的法度,要沉思您一切的道路。
بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. 16
我喜歡您一切的章程,我永遠不忘您的聖言。
چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. 17
請恩待您的僕人我得以生存,這樣使我能夠服從您的綸音。
چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. 18
求您開明我的眼睛,透視您法律的奇能。
من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. 19
我原是寄居塵世的旅客,不要向我隱瞞您的規則。
گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. 20
我因常常渴慕您的諭令,我的靈魂便為此而成病。
سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. 21
您已經怒責了驕矜橫蠻的人,背棄您誡命的,是可咒詛的人。
ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. 22
請除去我所受的淩辱與輕謾,因為我已經遵守了您的規範。
هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. 23
判官雖然反對我而開庭,您僕人仍然默思您的章程。
یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. 24
因為您的誡命是我的喜樂,您的典章是我的謀士。
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. 25
我的靈魂雖已輾轉於灰塵,求你照你的諾言使我生存。
باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 26
我陳明我的行徑,您便垂聽了我;
ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. 27
請指給我您約法的路徑,我要沉思您的奇妙工程。
گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. 28
我的靈魂因憂傷而滴滴流淚,請照您的諾言使我奮昂興起。
ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. 29
求您不要使我走錯誤的道路,求您賜我常遵守您的法度。
ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. 30
我揀定真理的途徑,我矢志服從您的諭令。
دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! 31
我時常依戀著您的法度,上主不要叫我蒙受羞辱。
بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد. 32
我必奔赴您誡命的路程,因為您舒展了我的心靈。
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. 33
上主,給我指出您章程的道路,我要一直到死仔細遵守。
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. 34
求您教訓我遵守您的法律,我要以整個心靈持守不逾。
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. 35
求您引導我走您誡命的捷徑,因為這捷徑使我非常高興。
دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. 36
使我的心傾慕您的律例,不要讓我的心貪財好利。
چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. 37
求您轉回我的眼目免看虛榮,求您按照您的道路賜我生命。
بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. 38
求您向您的僕人實踐您的許諾,即您向敬愛您的人所許的恩賜。
ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. 39
求您除去我所怕的羞恥,因為您的約法是我的甘飴。
ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. 40
我如何渴慕您的規約,按照您的正義賜我生活。
ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، 41
上主,願您的仁慈和救恩,照您的諾言臨於我身!
جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. 42
對凌辱我的人,我有所答辯,因為我全寄望於你的聖言。
وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. 43
不要由我口撤去真理的訓言,因我一心一意渴望你的判斷。
بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. 44
我要常常遵守你的法典,時時不斷,一直要到永遠。
بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. 45
我要行走平坦寬闊的途徑,因為我常常追求你的誡命。
لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. 46
我要傳述您的規律,在列王前也不畏懼。
خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. 47
我非常喜悅您的規誡,因為我對此有所鍾愛。
دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. 48
我向您的誡命舉起我的手,對您的一切章程沉思不休。
پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. 49
求您莫把您給您的僕人的諾言遺忘,因為您在這諾言裏賜給我希望。
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. 50
在我的憂苦中,這是我的安慰,因為您的聖言,賜給了我生氣。
لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. 51
驕傲人雖加給我極度的侮辱,但我卻沒有偏離過您的法律。
ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. 52
我一思到您永怚的斷定;上主,我是多麼安慰而高興。
لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. 53
為了背棄您法律的罪人,我不知不覺地恕火焚心。
فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. 54
在我這客居不定的寓所,您的法令成了我的詩歌。
ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. 55
上主,夜間我想起您的聖名,我就決意遵守您的法令。
ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. 56
我之所以如此這般,因我遵守您的規範。
ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. 57
上主,我說:我的福分,就是遵守您的教訓。
بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. 58
我全心仰膽著您的容貌,求您按您的諾言憐憫我。
لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. 59
我一默想到我所走的道路,就把我的腳轉您的法度。
خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. 60
爽爽快快,毫不躊躇,我常遵守您的法度。
گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. 61
惡人的繩索雖將我纏起,我郤未將您的法律忘記。
لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. 62
為了您正義的判語,我半夜起身讚美您。
من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. 63
我常向敬愛您的人為友,與遵守您誡命的人為侶。
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 64
上主,您的慈愛充滿大地,求您教我遵守您的律例。
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. 65
上主,您依照您的言詞,善待了您的僕役。
هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. 66
您以知識和聰慧教訓我,我要一心信賴您的誡條。
بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. 67
我在受苦以前徘徊岐途,但我現今順從您的訓語。
تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. 68
您是慈善的,好施仁惠,求您給我教授您的規矩。
لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. 69
驕傲人捏造謊言陷害我,我要全心遵守您的規約。
دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. 70
他們的心遲純如蒙脂肪,然而我卻喜歡您的典章。
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. 71
為叫我能學習您的法度,受若遭難於我確有好處。
فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. 72
您頒的法律對我的利益,連千萬的金銀也不能比。
دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. 73
您的雙手創造了我,形成了我;求您賜我智力,為學您的誡條。
ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. 74
敬愛您的人,見我就喜歡;因為我常仰望您的聖言。
ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. 75
上主,我知道您的審判是公正無私的,您叫我遭受磨難是理所當然的。
با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. 76
照您給您僕人的許諾,按您的仁慈來安慰我。
با بەزەییت بێتە لام بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. 77
願您的仁愛臨於我,使我生活,因為您的法律就是我的喜樂。
با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. 78
願無端難為我的驕傲人蒙羞!但是我要默想沉思您的法律。
با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. 79
願那些敬愛您的人歸向我,願關心您的人依附我!
با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. 80
願我全心遵守您的法典,這樣我便不致自覺羞赧。
گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. 81
我靈渴慕您的救援而衰弱,我熱切地盻望著您的許諾。
چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» 82
我對您的諾言望眼欲穿,究竟您何時才賜我慰安?
هەرچەندە وەک مەشکەیەکی پڕ دووکەڵم لێهاتووە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. 83
我雖然相似煙熏的皮囊,我仍然不忘卻您的典章。
خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ 84
您僕人的歲月還能有多久?您何時處罰迫害我的惡徒?
لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! 85
不按您法律生活的驕傲人,暗中給我挖掘了陷阱深坑。
هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! 86
您所有的一切誡命全是真道;他們無理迫害我,求您協助我。
خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. 87
我們幾乎將我由地上滅絕,但我卻沒有背棄您的規誡。
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. 88
您按照您的仁慈使我生活,這樣我必遵守您口中的條約。
ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. 89
上主您的聖言,永遠存留,它堅固而不移,好似蒼天。
دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. 90
您所有的忠誠,代代流傳,您所造的大地,屹立不變。
ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. 91
天地時常遵守您的旨意,因為萬物都是您的僕役。
ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادیم نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. 92
我如果不喜愛您的法令,我早已在我苦患中喪命。
هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. 93
我永遠不忘卻您的法令,因為您藉此賜給我生命。
من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. 94
我全屬於您,求您救拔我,因為我尋求了您的法約。
بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. 95
惡人窺視我,忌把我殺害,然而我仍細想您的規誡。
بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. 96
我看任何齊全的都有界限,唯您的誡命卻廣闊無邊。
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. 97
上主,我是多麼愛慕您的法律,它是我終日對默想的題目。
بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. 98
您的誡命永遠存在於我心,它使我比我的仇敵聰明。
لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. 99
我比我所有的教師更聰明,因為我常默想您的法令。
لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. 100
我比老年的人更有智慧,因為我恪守您的律例。
پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. 101
我使我的腳迴避一切惡路,為叫我能夠遵守您的言語。
لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. 102
我不偏離您的約法,因為是您教訓了我。
بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. 103
您的教言對我上顎多麼甘美!在我的口中比蜂蜜更要甘美!
لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. 104
由您的誡命,我獲得了聰明,因我憎惡一切欺詐的途徑。
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. 105
上主,您的言語是我腳步的明燈,是我路途上的光明。
سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. 106
我今起誓,我要定志,堅守您正義的諭令。
ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. 107
上主,我已經受苦很重,照您的諾言,保我生命。
ئەی یەزدان، بە ستایشە خۆویستەکانی دەمم ڕازی بە، حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. 108
上主,請悅納我口中的祭獻,請教訓我明白您的審斷。
هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. 109
我的生命常處於危險中,但我仍不忘記您的法典。
بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. 110
惡人雖然給我設下陷阱,我仍然不偏離您的章程。
یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. 111
您的誡命永做我的家產,因為這是我心中的喜歡。
دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. 112
我要傾心遵守您的法典,千秋萬世,一直到永遠。
ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. 113
我惱恨心懷二意的人,對您的法律,我喜愛萬分。
تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. 114
您是我的庇護我的盾牌,因此我唯您的聖言是賴。
ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. 115
作惡的人,您們應離我遠去!因為我要遵守天主的法度。
بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. 116
照您的諾言,扶持我的生命,不要讓我的希望成成為泡影。
پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. 117
求您扶持我得蒙拯救,能時常留意您的制度。
هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. 118
凡背棄您法令的,您都鄙棄,因為他們的思念全是詐欺。
هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. 119
地上的惡人您都看作渣滓,因此我非常喜愛您的法制。
لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. 120
我的肉身因敬愛您而戢戰憟,對您的諭令失也知所敬愛。
دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. 121
我行正義及合法律的事情,別把我交於壓迫我的壞人。
بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. 122
求您保證您僕人的安全,沒有驕傲心將我磨難。
چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. 123
對您的救助和正義的諾言,我熱切渴盻已經望眼欲穿。
بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 124
求您照您的仁慈恩待您的僕人,也求您教訓我能明白您的章程。
من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. 125
我是您的僕人,求賜我明達,為使我能夠通曉您的約法。
ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. 126
現今是上主行動的時候,因他們違反了您的法度。
لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، 127
所以我愛慕您的誡律,遠勝各種黃金和寶玉。
هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. 128
我尊重您的一切誡命,憎惡所有的欺詐途徑。
یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. 129
您的約法誠然是美妙神奇,因此我的靈魂要遵守不離。
ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. 130
您的言語經過解釋必會發亮光照,連知識淺薄的人也可以通達知曉。
دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. 131
我張開我的口嗟嘆唏嚧,因為我極渴慕您的誡律。
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. 132
求您回身向我,垂憐我,如素常對待愛您名者然。
هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. 133
引導我的腳步履行您的訓誥,不要允許任何邪惡來主宰我。
لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. 134
求您救我擺挩人的欺壓,為使我能遵守您的律法。
ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. 135
求您給您的僕人顯示您的慈顏,同時也您們給我教導您的規範。
جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. 136
我的眼淚滴滴下流有如溪水,因為他們全不遵守您的法規。
ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. 137
上主,您原是公義的,您的判決是正直的。
ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. 138
您以正義和至誠,立定了您的誡命。
دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. 139
我的熱火快要將我消耗殆盡,因為我的敵人忘了您的聖訓。
بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. 140
您的教言經過千捶百鍊,您的僕人對它愛不知倦。
من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. 141
我雖然年記幼小,被人輕看,可是我總不忘卻您的法範。
ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. 142
您的正義永遠公正,您的法律永遠堅定。
تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. 143
困苦和壓迫雖然來臨我身,但您的誡命仍是我的歡欣。
یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. 144
您的約法永遠公允,賜我智慧,使我生存。
پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم. 145
我全心呼號,並求您俯聽,上主,我要遵守您的法令。
هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم. 146
我呼號您,求您救護,我必遵守您的法度。
پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. 147
天還未亮,我就起來求助,熱切期待您的訓語,
بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. 148
夜裏每更,我都睜開眼睛,全是為了您的聖訓。
بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. 149
上主,請照您的仁慈俯聽我的呼聲,上主,請照您的正義使我得以重生。
پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوورکەوتوونەتەوە. 150
非法迫害我的人已經臨近,他們都遠離了您的法令。
بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. 151
上主,願您時常與我親近,您一切的誡命全屬忠信。
لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. 152
我早就已由您的約法得知,那都是您從永遠所立定。
سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. 153
求您垂視我的苦難而救拔我、因為我媲沒有忘記您的約法。
پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. 154
求您辯護我的案件而拯救我,並請依照您的諾言,使我生活。
ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. 155
恨不得救恩達達離開惡徒,因為他們不理睬您的法度。
ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. 156
上主,您的仁愛何其廣闊,按照您的諭旨,賜我生命。
دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. 157
迫害與磨難我的人確實眾多,然而我卻不曾偏離您的法約。
خیانەتکارانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. 158
奸黨惡輩我一看見就會生厭,因為他們都不遵守您的規範。
ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. 159
上主,請您看我如何愛您的訓令,上主,照您的仁慈保全我的生命。
هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. 160
您聖言的總綱確是真實無欺,您正義的一切判斷永遠不移。
میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. 161
王侯雖然無緣無故加我苦難,我的心靈仍舊敬愛您的教言。
بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. 162
我對您的諾言實在歡喜若狂,像得到許多勝利品的人一像。
ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. 163
奸詐邪惡是我所恨所愛的,您的法令是我所喜所愛的。
ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. 164
為了您那正義的判詞,我一要讚美您七次。
ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. 165
愛慕您法律的必飽享平安,沒有一點失足跌倒的危險。
ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. 166
上主,我期待您的助佑,上主,我遵守您的法度。
گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. 167
我的靈魂恪守您的規誡,因為我對規誡十分喜愛。
ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. 168
我必要遵守您的規誡和勸言,因我的一切道路在您的面前。
ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. 169
上主,願我呼聲上達於您,求您照您的約言使我明理。
با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. 170
願我的祈求到達您的面前,求您照您的諾言救我脫險。
با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. 171
願我的雙脣湧溢讚美歌曲!因為您給我教授您的法律。
با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. 172
願我的舌頭歌詠您的訓令!因您的一切誡命盡屬公正。
با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. 173
願您伸出您的手救助我!因為我揀選您的法約。
ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە. 174
上主,我渴望您的救援,您的法律是我的喜樂。
با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات. 175
願我的靈魂活著讚美您,願您的斷語來支持我!
وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە. 176
我像迷路的亡羊,請尋回您的僕人,因為我總沒有忘記您任何的誡命。

< زەبوورەکان 119 >