< زەبوورەکان 118 >
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. | 1 |
主に感謝せよ、主は恵みふかく、そのいつくしみはとこしえに絶えることがない。
با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» | 2 |
イスラエルは言え、「そのいつくしみはとこしえに絶えることがない」と。
با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» | 3 |
アロンの家は言え、「そのいつくしみはとこしえに絶えることがない」と。
با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» | 4 |
主をおそれる者は言え、「そのいつくしみはとこしえに絶えることがない」と。
لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. | 5 |
わたしが悩みのなかから主を呼ぶと、主は答えて、わたしを広い所に置かれた。
یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ | 6 |
主がわたしに味方されるので、恐れることはない。人はわたしに何をなし得ようか。
یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە. | 7 |
主はわたしに味方し、わたしを助けられるので、わたしを憎む者についての願いを見るであろう。
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ. | 8 |
主に寄り頼むは人にたよるよりも良い。
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران. | 9 |
主に寄り頼むはもろもろの君にたよるよりも良い。
هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان داوم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. | 10 |
もろもろの国民はわたしを囲んだ。わたしは主のみ名によって彼らを滅ぼす。
ئابڵوقەیان داوم و دەوریان گرتووم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. | 11 |
彼らはわたしを囲んだ、わたしを囲んだ。わたしは主のみ名によって彼らを滅ぼす。
وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵاون، وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. | 12 |
彼らは蜂のようにわたしを囲み、いばらの火のように燃えたった。わたしは主のみ名によって彼らを滅ぼす。
توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم، بەڵام یەزدان یارمەتی داوم. | 13 |
わたしはひどく押されて倒れようとしたが、主はわたしを助けられた。
یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. | 14 |
主はわが力、わが歌であって、わが救となられた。
دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، | 15 |
聞け、勝利の喜ばしい歌が正しい者の天幕にある。「主の右の手は勇ましいはたらきをなし、
دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» | 16 |
主の右の手は高くあがり、主の右の手は勇ましいはたらきをなす」。
من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. | 17 |
わたしは死ぬことなく、生きながらえて、主のみわざを物語るであろう。
یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. | 18 |
主はいたくわたしを懲らされたが、死にはわたされなかった。
دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. | 19 |
わたしのために義の門を開け、わたしはその内にはいって、主に感謝しよう。
ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. | 20 |
これは主の門である。正しい者はその内にはいるであろう。
ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری. | 21 |
わたしはあなたに感謝します。あなたがわたしに答えて、わが救となられたことを。
ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. | 22 |
家造りらの捨てた石は隅のかしら石となった。
ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە. | 23 |
これは主のなされた事でわれらの目には驚くべき事である。
ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە، با تێیدا شاد و دڵخۆش بین. | 24 |
これは主が設けられた日であって、われらはこの日に喜び楽しむであろう。
ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە، ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە. | 25 |
主よ、どうぞわれらをお救いください。主よ、どうぞわれらを栄えさせてください。
پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت، لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین. | 26 |
主のみ名によってはいる者はさいわいである。われらは主の家からあなたをたたえます。
یەزدان خودامانە و ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە. قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە بە قۆچەکانی قوربانگا. | 27 |
主は神であって、われらを照された。枝を携えて祭の行列を祭壇の角にまで進ませよ。
تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم. | 28 |
あなたはわが神、わたしはあなたに感謝します。あなたはわが神、わたしはあなたをあがめます。
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. | 29 |
主に感謝せよ、主は恵みふかく、そのいつくしみはとこしえに絶えることがない。