< زەبوورەکان 118 >

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 1
請你們向上主讚頌,因為他是美善寬仁,他的仁慈永遠常存。
با ئیسرائیل بڵێ: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 2
願以色列家讚美說:他的仁慈永遠常存。
با بنەماڵەی هارون بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 3
願亞郎的家讚美說:他的仁慈永遠常存。
با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 4
願敬畏主者讚美說:他的仁慈永遠常存。
لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. 5
我在急難中呼求上主,他即垂允我,將我救出。
یەزدان لەلای منە، ناترسم، مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ 6
上主偕同我,我不怕什麼,世人對待我,究竟能如何?
یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە، سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە. 7
上主偕同我,祂作我的助佑,我必看見我的仇人受辱。
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە مرۆڤ. 8
投奔上主的懷抱,遠勝過信賴同夥。
پەنابردنە بەر یەزدان باشترە لە پشتبەستن بە میران. 9
投奔上主的懷抱,遠勝過信賴官僚。
هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان داوم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. 10
萬民雖然齊來將我圍因,奉上主名我將他們滅盡
ئابڵوقەیان داوم و دەوریان گرتووم، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. 11
他們從各處來將我圍因,奉上主名我將他們滅盡。
وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵاون، وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە، بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم. 12
雖然如同黃蜂將我圍因,又好像烈火把荊棘燒焚,奉上主名我將他們滅盡。
توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم، بەڵام یەزدان یارمەتی داوم. 13
人雖然推撞我,叫我跌倒,然而上主卻扶時了我。
یەزدان هێز و گۆرانی منە، یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. 14
上主是我的力量與勇敢,祂也始終作了我的救援。
دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان: «دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، 15
在義人居住的帳幕中,響起了勝利的歡呼聲:上主的右手大顯威能,
دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە، دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» 16
上主的右手將我舉擎,上主的右手大顯威能。
من نامرم، بەڵکو دەژیم و باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. 17
我不至於死,必要生存,我要宣揚上主的工程。
یەزدان بە توندی تەمبێی کردم، بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. 18
上主懲罰我雖然嚴厲非常,但卻沒有把我交於死亡。
دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە، پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. 19
請給我敞開正義的門,我要進去向上主謝恩;
ئەم دەرگایە هی یەزدانە، ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. 20
正義的門就是上主的門,惟獨義人才得進入此門。
ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی، بۆم بووی بە ڕزگاری. 21
上主!我感謝您,因為您應允我,將您的救恩賜給我。
ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. 22
匠人棄而不用的廢石,反而成了屋角的基石;
ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە. 23
那是上主的所做所為,在我們眼中神妙莫測。
ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە، با تێیدا شاد و دڵخۆش بین. 24
這是上主安排的一天,我們應該喜歡的鼓舞。
ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە، ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە. 25
上主!我們求您救助,上主!我們求您賜福。
پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت، لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین. 26
奉上主之名而來的應該受讚頌,我們要由上主的殿內祝福您們。
یەزدان خودامانە و ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە. قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە بە قۆچەکانی قوربانگا. 27
天主是上主,祂給我們光明;隆重列隊向祭壇進行。
تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم، تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم. 28
您是我天主,我感謝您,我的天主,我高聲頌揚您。
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 29
請您們向上主讚頌,因為祂是美善寬仁,祂的仁慈永遠常存。

< زەبوورەکان 118 >