< زەبوورەکان 116 >
یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، | 1 |
Ljubim Jahvu jer čuje vapaj molitve moje:
چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. | 2 |
uho svoje prignu k meni u dan u koji ga zazvah.
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. (Sheol ) | 3 |
Užeta smrti sapeše me, stegoše me zamke Podzemlja, snašla me muka i tjeskoba. (Sheol )
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» | 4 |
Tada zazvah ime Jahvino: “O Jahve, spasi život moj!”
یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە. | 5 |
Dobrostiv je Jahve i pravedan, pun sućuti je Bog naš.
یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. | 6 |
Jahve čuva bezazlene: u nevolji bijah, on me izbavi.
ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. | 7 |
Vrati se, dušo moja, u svoj pokoj, jer Jahve je dobrotvor tvoj.
تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان، | 8 |
On mi život od smrti izbavi, oči moje od suza, noge od pada.
تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان. | 9 |
Hodit ću pred licem Jahvinim u zemlji živih.
باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم: «من زۆر دەردەدارم!» | 10 |
Ja vjerujem i kada kažem: “Nesretan sam veoma.”
من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم: «مرۆڤ هەموو درۆزنن!» | 11 |
U smetenosti svojoj rekoh: “Svaki je čovjek lažac!”
چی بدەمەوە یەزدان، بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من. | 12 |
Što da uzvratim Jahvi za sve što mi je učinio?
جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. | 13 |
Uzet ću čašu spasenja i zazvat ću ime Jahvino.
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی. | 14 |
Izvršit ću Jahvi zavjete svoje pred svim pukom njegovim.
یەزدان مردنی خۆشەویستانی لەلا سەنگینە. | 15 |
Dragocjena je u očima Jahvinim smrt pobožnika njegovih.
ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم، من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت، تۆ کۆتەکانی منت کردەوە. | 16 |
Jahve, tvoj sam sluga, tvoj sluga, sin sluškinje tvoje: ti si razriješio okove moje.
قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم، بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. | 17 |
Tebi ću prinijeti žrtve zahvalne, zazvat ću ime Jahvino.
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی، | 18 |
Izvršit ću Jahvi zavjete svoje pred svim pukom njegovim,
لە حەوشەی ماڵی یەزداندا، لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم. هەلیلویا! | 19 |
u predvorjima Doma Jahvina, posred tebe, Jeruzaleme!