< زەبوورەکان 116 >

یەزدانم خۆشدەوێت، چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، 1
我對上主愛慕傾心,因祂俯聽我的禱聲;
چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد، هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. 2
在我呼籲祂的那日,祂向我側祂的聖耳。
تۆڕی مەرگ دەوری دام، ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم، دەرد و تەنگانەم چێژت. (Sheol h7585) 3
死亡的圈套纏住了我,陰府的羅網縛住了我, (Sheol h7585)
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە: «ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» 4
我呼求了上主的聖名,上主,求您救我的性命。
یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە، خودامان بە بەزەییە. 5
上主富有憐憫和正義,我們的天主仁愛無比;
یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات، کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. 6
上主,保護誠樸的人,我若軟弱,祂必救助。
ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت، چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. 7
我的靈魂,您回到您的安息,因為上主實在是厚待了您。
تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد، چاوەکانم لە فرمێسک، پێیەکانم لە خزان، 8
因為祂救拔我的靈魂脫免死亡,不使我的眼睛流淚,不使我的腳跌傷。
تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم لە خاکی زیندووان. 9
我要在人的地域,在上主的面前行走。
باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم: «من زۆر دەردەدارم!» 10
雖然說我已痛苦萬分,但是我仍然抱有信心。
من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم: «مرۆڤ هەموو درۆزنن!» 11
我在彷徨中曾說:眾人都虛詐不誠。
چی بدەمەوە یەزدان، بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من. 12
我要怎樣報謝上主,謝祂賜給我的一切恩佑?
جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. 13
我要舉起救恩的杯,我要呼顅上主的名,
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی. 14
我要在眾百姓面前,向上主還我的誓願。
یەزدان مردنی خۆشەویستانی لەلا سەنگینە. 15
上主的聖者的去世,在上主的眼中十分珍貴。
ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم، من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت، تۆ کۆتەکانی منت کردەوە. 16
我的上主!我是您的僕役,您僕役是您婢女的兒子;您將我的鎖鏈給我開釋,
قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم، بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. 17
我要給您奉獻讚頌之祭,我要呼號上主的名字。
نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم، بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی، 18
我要在眾百姓面前,向上主還我的誓願,
لە حەوشەی ماڵی یەزداندا، لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم. هەلیلویا! 19
要在上主聖殿的庭院,耶路撒冷! 即在您中間。

< زەبوورەکان 116 >