< زەبوورەکان 114 >
کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، | 1 |
When Israel went out of Egypt, Jacob’s house from a barbarous people,
یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. | 2 |
God chose Judah for himself, Israel became his kingdom.
دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. | 3 |
The sea saw it, and fled, Jordan river ran backwards.
چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە. | 4 |
Mountains skipped like rams, hills like the young of the flock.
چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ | 5 |
Why, sea, do you flee? Jordan, why run backwards?
ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟ | 6 |
Mountains, why skip ram-like? Why, hills, like the young of the flock?
ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب، | 7 |
Earth, tremble before the Lord, at the presence of Jacob’s God,
ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو. | 8 |
who turns rocks into pools of water, and flint into fountains of water.