< زەبوورەکان 113 >
هەلیلویا! ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ستایشی ناوی یەزدان بکەن. | 1 |
Halleluja! Lova, de Herrens tenarar, lova Herrens namn!
با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. | 2 |
Herrens namn vere lova frå no og til æveleg tid!
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. | 3 |
Frå solekoma og til soleglad er Herrens namn høglova.
یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکان بەرزە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. | 4 |
Høg yver alle heidningar er Herren, yver himmelen er hans æra.
کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، | 5 |
Kven er som Herren, vår Gud? han som sit so høgt,
ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ | 6 |
han som ser so djupt i himmelen og på jordi,
ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، | 7 |
han som reiser den ringe or moldi og lyfter den fatige or skarnet
بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. | 8 |
til å setja honom hjå hovdingar, hjå sitt folks hovdingar;
ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی. هەلیلویا! | 9 |
han som let ufruktsame bu heime som ei glad barnemor. Halleluja!