< زەبوورەکان 112 >
هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە. | 1 |
Hallelujah! Blessed is the man who fears the LORD, who greatly delights in His commandments.
وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن، نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن. | 2 |
His descendants will be mighty in the land; the generation of the upright will be blessed.
سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە. | 3 |
Wealth and riches are in his house, and his righteousness endures forever.
لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە، بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن. | 4 |
Light dawns in the darkness for the upright— for the gracious, compassionate, and righteous.
چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت. | 5 |
It is well with the man who is generous and lends freely, whose affairs are guided by justice.
بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە. | 6 |
Surely he will never be shaken; the righteous man will be remembered forever.
لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت، دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە. | 7 |
He does not fear bad news; his heart is steadfast, trusting in the LORD.
دڵی چەسپاوە و ناترسێت، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت. | 8 |
His heart is assured; he does not fear, until he looks in triumph on his foes.
بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە، بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە. | 9 |
He has scattered abroad his gifts to the poor; his righteousness endures forever; his horn will be lifted high in honor.
بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت، ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە، ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت. | 10 |
The wicked man will see and be grieved; he will gnash his teeth and waste away; the desires of the wicked will perish.