< زەبوورەکان 111 >
هەلیلویا! بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم، لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان. | 1 |
Halleluja! Jag vill tacka HERREN av allt hjärta i de rättsinnigas råd och församling.
کردارەکانی یەزدان مەزنن، هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن. | 2 |
Stora äro HERRENS verk, de begrundas av alla som hava sin lust i dem.
بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی، ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە. | 3 |
Majestät och härlighet är vad han gör, och hans rättfärdighet förbliver evinnerligen.
وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە، یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە. | 4 |
Han har så gjort, att hans under äro i åminnelse; nådig och barmhärtig är HERREN.
خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن، هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە. | 5 |
Han giver mat åt dem som frukta honom, han tänker evinnerligen på sitt förbund.
هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە، بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون. | 6 |
Sina gärningars kraft har han gjort kunnig för sitt folk, i det han gav dem hedningarnas arvedel.
کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە، ڕێنماییەکانی جێی متمانەن، | 7 |
Hans händers verk äro trofasthet och rätt, oryggliga äro alla hans ordningar.
هەتاهەتایە چەسپاون، بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون. | 8 |
De stå fasta för alltid och för evigt, de fullbordas med trofasthet och rättvisa.
کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد، فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە، پیرۆز و سامناکە ناوی. | 9 |
Han har sänt sitt folk förlossning, han har stadgat sitt förbund för evig tid; heligt och fruktansvärt är hans namn.
لەخواترسی سەرەتای داناییە، تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن. ستایشەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە. | 10 |
HERRENS fruktan är vishetens begynnelse, ett gott förstånd få alla de som göra därefter. Hans lov förbliver evinnerligen.