< زەبوورەکان 110 >
زەبوورێکی داود. یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: «لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.» | 1 |
A Psalm by David. Yahweh says to my Lord, “Sit at my right hand, until I make your enemies your footstool for your feet.”
یەزدان لە سییۆنەوە هێز و دەسەڵاتەکەت فراوان دەکات، لەناو دوژمنەکانت فەرمانڕەوایەتی دەکەیت. | 2 |
Yahweh will send out the rod of your strength out of Zion. Rule among your enemies.
گەلەکەت لە ڕۆژی هێزت خۆیان پێشکەش دەکەن، بە ئاراییشتێکی پیرۆزەوە لە منداڵدانی بەرەبەیانەوە، تۆ شەونم لە گەنجییەتیت وەردەگریت. | 3 |
Your people offer themselves willingly in the day of your power, in holy array. Out of the womb of the morning, you have the dew of your youth.
یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت لە پلەی مەلکیسادق.» | 4 |
Yahweh has sworn, and will not change his mind: “You are a priest forever in the order of Melchizedek.”
خاوەن شکۆ لە دەستەڕاستی تۆیە، لە ڕۆژی تووڕەییەکەی پاشایان وردوخاش دەکات. | 5 |
The Lord is at your right hand. He will crush kings in the day of his wrath.
لەنێو نەتەوەکان حوکم دەدات، خاکیان پڕ دەکات لە تەرم، سەرۆکەکان لەسەر هەموو زەوی وردوخاش دەکات. | 6 |
He will judge among the nations. He will heap up dead bodies. He will crush the ruler of the whole earth.
پاشا لە جۆگەی دەم ڕێگا دەخواتەوە، لەبەر هەموو ئەمانە سەری بەرز ڕادەگرێت. | 7 |
He will drink of the brook on the way; therefore he will lift up his head.