< زەبوورەکان 11 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، 1
(Til sangmesteren. Af David.) Jeg tager min Tilflugt til HERREN! Hvor kan I sige til min Sjæl: "Fly som en Fugl til Bjergene!
چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. 2
Thi se, de gudløse spænder Buen, lægger Pilen til Rette på Strengen for i Mørke at ramme de oprigtige af Hjertet.
کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» 3
Når selv Grundpillerne styrter, hvad gør den retfærdige da?"
یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. 4
HERREN er i sin hellige Hal, i Himlen er HERRENs Trone; på Jorderig skuer hans Øjne ned, hans Blik ransager Menneskens Børn;
یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە. 5
retfærdige og gudløse ransager HERREN; dem, der elsker Uret, hader hans Sjæl;
پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە. 6
over gudløse sender han Regn af Gløder og Svovl, et Stormvejr er deres tilmålte Bæger.
لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات. 7
Thi retfærdig er HERREN, han elsker at øve Retfærd, de oprigtige skuer hans Åsyn!

< زەبوورەکان 11 >