بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە، | 1 |
למנצח לדוד מזמור אלהי תהלתי אל-תחרש |
چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن. | 2 |
כי פי רשע ופי-מרמה--עלי פתחו דברו אתי לשון שקר |
بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن. | 3 |
ודברי שנאה סבבוני וילחמוני חנם |
لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە. | 4 |
תחת-אהבתי ישטנוני ואני תפלה |
لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم. | 5 |
וישימו עלי רעה תחת טובה ושנאה תחת אהבתי |
بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت. | 6 |
הפקד עליו רשע ושטן יעמד על-ימינו |
با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت. | 7 |
בהשפטו יצא רשע ותפלתו תהיה לחטאה |
با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت! | 8 |
יהיו-ימיו מעטים פקדתו יקח אחר |
با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت. | 9 |
יהיו-בניו יתומים ואשתו אלמנה |
با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن. | 10 |
ונוע ינועו בניו ושאלו ודרשו מחרבותיהם |
با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن. | 11 |
ינקש נושה לכל-אשר-לו ויבזו זרים יגיעו |
با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت! | 12 |
אל-יהי-לו משך חסד ואל-יהי חונן ליתומיו |
با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە! | 13 |
יהי-אחריתו להכרית בדור אחר ימח שמם |
با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە! | 14 |
יזכר עון אבתיו--אל-יהוה וחטאת אמו אל-תמח |
با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! | 15 |
יהיו נגד-יהוה תמיד ויכרת מארץ זכרם |
لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. | 16 |
יען-- אשר לא זכר עשות חסד וירדף איש-עני ואביון--ונכאה לבב למותת |
حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! | 17 |
ויאהב קללה ותבואהו ולא-חפץ בברכה ותרחק ממנו |
نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. | 18 |
וילבש קללה כמדו ותבא כמים בקרבו וכשמן בעצמותיו |
با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! | 19 |
תהי-לו כבגד יעטה ולמזח תמיד יחגרה |
با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. | 20 |
זאת פעלת שטני מאת יהוה והדברים רע על-נפשי |
بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. | 21 |
ואתה יהוה אדני-- עשה-אתי למען שמך כי-טוב חסדך הצילני |
لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. | 22 |
כי-עני ואביון אנכי ולבי חלל בקרבי |
وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. | 23 |
כצל-כנטותו נהלכתי ננערתי כארבה |
ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. | 24 |
ברכי כשלו מצום ובשרי כחש משמן |
بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. | 25 |
ואני הייתי חרפה להם יראוני יניעון ראשם |
ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. | 26 |
עזרני יהוה אלהי הושיעני כחסדך |
با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. | 27 |
וידעו כי-ידך זאת אתה יהוה עשיתה |
ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. | 28 |
יקללו-המה ואתה תברך קמו ויבשו--ועבדך ישמח |
با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. | 29 |
ילבשו שוטני כלמה ויעטו כמעיל בשתם |
بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، | 30 |
אודה יהוה מאד בפי ובתוך רבים אהללנו |
چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن. | 31 |
כי-יעמד לימין אביון-- להושיע משפטי נפשו |