< زەبوورەکان 109 >

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. ئەی خودایە، ئەوەی ستایشت دەکەم، بێدەنگ مەبە، 1
For the Chief Musician. A Psalm by David. God of my praise, do not remain silent,
چونکە دەمی بەدکار و دەمی فریودەر لێم کراونەتەوە، بە زمانی درۆ قسەم لەسەر دەکەن. 2
for they have opened the mouth of the wicked and the mouth of deceit against me. They have spoken to me with a lying tongue.
بە قسەی ڕقەوە دەوریان گرتووم، بەبێ هۆ لە دژم دەجەنگن. 3
They have also surrounded me with words of hatred, and fought against me without a cause.
لە جیاتی خۆشەویستییەکەم دژایەتیم دەکەن، بەڵام من نوێژم کردووە. 4
In return for my love, they are my adversaries; but I am in prayer.
لە پاداشتی چاکە خراپەم لەگەڵ دەکەن، ڕقیش لە پاداشتی خۆشەویستیم. 5
They have rewarded me evil for good, and hatred for my love.
بەدکارێکی لەسەر دابنێ، با سکاڵاکار لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستێت. 6
Set a wicked man over him. Let an adversary stand at his right hand.
با لە دادگایی تاوانبار بکرێت، با نوێژی بۆی بە گوناه دابنرێت. 7
When he is judged, let him come out guilty. Let his prayer be turned into sin.
با ڕۆژگاری کورت بێت، یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت! 8
Let his days be few. Let another take his office.
با کوڕەکانی هەتیو بن، ژنی بێوەژن بێت. 9
Let his children be fatherless, and his wife a widow.
با کوڕەکانی سەرگەردان بن و سواڵ بکەن، لە ماڵە کاولەکانیان دەربکرێن. 10
Let his children be wandering beggars. Let them be sought from their ruins.
با هەرچی هەیەتی خاوەن قەرز بیبات، بێگانەش بەری ڕەنجی تاڵان بکەن. 11
Let the creditor seize all that he has. Let strangers plunder the fruit of his labor.
با کەس نەبێت دەستی خۆشەویستی بۆ درێژ بکات، کەس نەبێت دڵی بە هەتیوەکانی بسووتێت! 12
Let there be no one to extend kindness to him, neither let there be anyone to have pity on his fatherless children.
با نەوەکانی ببڕێتەوە، ناوی لە نەوەی داهاتوو بسڕێتەوە! 13
Let his posterity be cut off. In the generation following let their name be blotted out.
با تاوانەکانی باوباپیرانی بخرێنە بەردەم یەزدان، با گوناهەکانی دایکی نەسڕێنەوە! 14
Let the iniquity of his fathers be remembered by the LORD. Do not let the sin of his mother be blotted out.
با هەمیشە لەبەردەم یەزدان بن هەتا یادیان لەسەر زەوی ببڕێتەوە! 15
Let them be before the LORD continually, that he may cut off their memory from the earth;
لەبەر ئەوەی بیری نەکردەوە کە خۆشەویستی نەگۆڕ بنوێنێت، بەڵکو کەسی هەژار و نەدار و دڵشکاوی ڕاوناوە و کوشتووە. 16
because he did not remember to show kindness, but persecuted the poor and needy man, the broken in heart, to kill them.
حەزی لە نەفرەت لێکردن بوو، با بۆی بێت! دڵشاد نەبوو بە داوای بەرەکەت بۆ کردن، با لێی دووربکەوێتەوە! 17
Yes, he loved cursing, and it came to him. He did not delight in blessing, and it was far from him.
نەفرەتی وەک کراس لەبەرکردبوو، وەک ئاو چووە ناو لەشی، وەک ڕۆن چووە ناو ئێسقانەکانی. 18
He clothed himself also with cursing as with his garment. It came into his inward parts like water, like oil into his bones.
با وەک بەرگێک بێ لە خۆی بیپێچێتەوە، هەمیشە وەک پشتێنێک بێ لە خۆی بیبەستێت! 19
Let it be to him as the clothing with which he covers himself, for the belt that is always around him.
با ئەمە کرێی یەزدان بێت بۆ سکاڵاکارانم، ئەوانەی بە خراپە لە دژی من دەدوێن. 20
This is the reward of my adversaries from the LORD, of those who speak evil against my soul.
بەڵام تۆ ئەی یەزدانی پەروەردگار، لە پێناوی ناوی خۆت چاکەم لەگەڵ بکە، دەربازم بکە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە. 21
But deal with me, GOD the Lord, for your name’s sake, because your loving kindness is good, deliver me;
لەبەر ئەوەی من هەژار و نەدارم، دڵم لە ناخمدا بریندارە. 22
for I am poor and needy. My heart is wounded within me.
وەک سێبەری ئێوارە دەڕۆم، وەک کوللە هەڵدەوەرێم. 23
I fade away like an evening shadow. I am shaken off like a locust.
ئەژنۆم شل بووە لەبەر ڕۆژووگرتن، لەشم لاواز بووە لە کەمی چەوری. 24
My knees are weak through fasting. My body is thin and lacks fat.
بووم بە سووکایەتی بۆیان، دەمبینن سەر بادەدەن. 25
I have also become a reproach to them. When they see me, they shake their head.
ئەی یەزدان، خودای من، یارمەتیم بدە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕزگارم بکە. 26
Help me, LORD, my God. Save me according to your loving kindness;
با بزانن کە ئەمە دەستی تۆیە، ئەی یەزدان، کە تۆ ئەمەت کردووە. 27
that they may know that this is your hand; that you, LORD, have done it.
ئەوان نەفرەت دەکەن، بەڵام تۆ بەرەکەت دەدەیت، هەستان و شەرمەزار بوون، بەڵام خزمەتکاری تۆ دڵخۆش بوو. 28
They may curse, but you bless. When they arise, they will be shamed, but your servant shall rejoice.
با سکاڵاکارانم بەرگی نامەردی بکەنە بەر، با شەرمەزاری وەک کەوا لە خۆیان بئاڵێنن. 29
Let my adversaries be clothed with dishonor. Let them cover themselves with their own shame as with a robe.
بە دەمی خۆم زۆر سوپاسی یەزدان دەکەم، لەنێو خەڵکێکی زۆر ستایشی دەکەم، 30
I will give great thanks to the LORD with my mouth. Yes, I will praise him among the multitude.
چونکە ئەو لە دەستەڕاستی نەدار ڕادەوەستێت، بۆ ڕزگارکردنی لەوانەی حوکمی بەسەردا دەدەن. 31
For he will stand at the right hand of the needy, to save him from those who judge his soul.

< زەبوورەکان 109 >