< زەبوورەکان 107 >
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. | 1 |
Halleluja! Lov Herren, thi han er god, thi hans Miskundhed varer evindelig!
با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، | 2 |
Så skal HERRENs genløste sige, de, han løste af Fjendens Hånd
لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: | 3 |
og samlede ind fra Landene, fra Øst og Vest, fra Nord og fra Havet.
هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. | 4 |
I den øde Ørk for de vild, fandt ikke Vej til beboet By,
برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. | 5 |
de led både Sult og Tørst, deres Sjæl var ved at vansmægte;
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. | 6 |
men de råbte til HERREN i Nøden, han frelste dem at deres Trængsler
ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست، بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون. | 7 |
og førte dem ad rette Vej, så de kom til beboet By.
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، | 8 |
Lad dem takke HERREN for hans Miskundhed, for hans Underværker mod Menneskens Børn.
چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە. | 9 |
Thi han mættede den vansmægtende Sjæl og fyldte den sultne med godt.
هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، | 10 |
De sad i Mulm og Mørke, bundne i pine og Jern,
چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. | 11 |
fordi de havde stået Guds Ord imod og ringeagtet den Højestes Råd.
لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. | 12 |
Deres Hjerte var knuget af Kummer, de faldt, der var ingen, som hjalp;
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. | 13 |
men de råbte til HERREN i Nøden, han frelste dem af deres Trængsler,
لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. | 14 |
førte dem ud af Mørket og Mulmet og sønderrev deres Bånd.
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، | 15 |
Lad dem takke HERREN for hans Miskundhed, for hans Underværker mod Menneskens Børn.
چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند. | 16 |
Thi han sprængte Døre af Kobber og sønderslog Slåer af Jern.
هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و لە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن. | 17 |
De sygnede hen for Synd og led for Brødes Skyld,
قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە، لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە. | 18 |
de væmmedes ved al Slags Mad, de kom Dødens Porte nær
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. | 19 |
men de råbte til Herren i Nøden, han frelste dem af deres Trængsler,
فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن. | 20 |
sendte sit Ord og lægede dem og frelste deres Liv fra Graven.
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، | 21 |
Lad dem takke HERREN for hans Miskundhed, for hans Underværker mod Menneskens Børn
با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن، بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن. | 22 |
og ofre Lovprisningsofre og med Jubel forkynnde hans Gerninger.
هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. | 23 |
De for ud på Havet i Skibe, drev Handel på vældige Vande,
ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. | 24 |
blev Vidne til HERRENs Gerninger, hans Underværker i Dybet;
بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. | 25 |
han bød, og et Stormvejr rejste sig, Bølgerne tårnedes op;
بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. | 26 |
mod Himlen steg de, i Dybet sank de, i Ulykken svandt deres Mod;
وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. | 27 |
de tumled og raved som drukne, borte var al deres Visdom;
ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. | 28 |
men de råbte til HERREN i Nøden, han frelste dem af deres Trængsler,
ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. | 29 |
skiftede Stormen til Stille, så Havets Bølger tav;
دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. | 30 |
og glade blev de, fordi det stilned; han førte dem til Havnen, de søgte.
با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، | 31 |
Lad dem takke HERREN for hans Miskundhed, for hans Underværker mod Menneskens Børn,
با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن. | 32 |
ophøje ham i Folkets Forsamling og prise ham i de Ældstes Kreds!
ڕووباری کردە بیابان و سەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو، | 33 |
Floder gør han til Ørken og Kilder til øde Land,
خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون. | 34 |
til Saltsteppe frugtbart Land for Ondskabens Skyld hos dem, som - bor der.
بیابانی کردە گۆمە ئاو و زەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان. | 35 |
Ørken gør han til Vanddrag, det tørre Land til Kilder;
برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد، شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند. | 36 |
der lader han sultne bo, så de grunder en By at bo i,
کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند، دەغڵیان بە بەروبووم بوو. | 37 |
tilsår Marker og planter Vin og høster Afgrødens Frugt.
بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون، ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە. | 38 |
Han velsigner dem, de bliver mange, han lader det ikke skorte på Kvæg.
ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە، لەژێر باری خراپەکاری و ناخۆشی. | 39 |
De bliver få og segner under Modgangs og Kummers Tryk,
ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت، لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا گومڕای کردن. | 40 |
han udøser Hån over Fyrster og lader dem rave i vejløst Øde.
بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە، وەک ڕانە مەڕ بنەماڵەی ئەوانی زیاد کرد. | 41 |
Men han løfter den fattige op af hans Nød og gør deres Slægter som Hjorde;
سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن، بەڵام هەموو خراپەکاران دەمیان دەگیرێت. | 42 |
de oprigtige ser det og glædes, men al Ondskab lukker sin Mund.
کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە و لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی یەزدان تێبگات. | 43 |
Hvo som er viis, han mærke sig det og lægge sig HERRENs Nåde på Sinde!