< زەبوورەکان 106 >
هەلیلویا! ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. | 1 |
ヱホバをほめたたへヱホバに感謝せよ そのめぐみはふかくその憐憫はかぎりなし
کێ باسی پاڵەوانیێتی یەزدان دەکات؟ کێ بە تەواوی ستایشی ئەو دەکات؟ | 2 |
たれかヱホバの力ある事跡をかたり その讃べきことを悉とくいひあらはし得んや
خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی دادپەروەری پەیڕەو دەکەن، ئەوانەی هەموو کاتێک بە ڕاستودروستی کار دەکەن. | 3 |
審判をまもる人々つねに正義をおこなふ者はさいはひなり
ئەی یەزدان، لە کاتی ڕەزامەندیت لە گەلەکەت یادم بکەرەوە، لە ڕزگارییەکەت بەسەرم بکەرەوە، | 4 |
ヱホバよなんぢの民にたまふ惠をもて我をおぼえ なんぢの救をもてわれに臨みたまへ
بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی هەڵبژێردراوانت ببینم، بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی نەتەوەکەت دڵخۆشبم، بۆ ئەوەی لەگەڵ میراتەکەت شانازی بکەم. | 5 |
さらば我なんぢの撰びたまへる者のさいはひを見 なんぢの國の歓喜をよろこび なんぢの嗣業とともに誇ることをせん
ئێمە وەک باوباپیران گوناهمان کرد، خراپەمان کرد و بەدکاریمان کرد. | 6 |
われら列祖とともに罪ををかせり 我儕よこしまをなし惡をおこなへり
کاتێک باوکانمان لە میسر بوون، لە پەرجووەکانی تۆ تێنەگەیشتن، یادی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی تۆیان نەکردەوە، بەڵکو یاخی بوون لەلای دەریا، لەلای دەریای سوور، | 7 |
われらの列祖はなんぢがエジプトにてなしたまへる奇しき事跡をさとらず 汝のあはれみの豊かなるを心にとめず 海のほとり即ち紅海のほとりにて逆きたり
بەڵام لەبەر ناوی خۆی ڕزگاری کردن، بۆ ئەوەی پاڵەوانیێتی بزانرێت. | 8 |
されどヱホバはその名のゆゑをもて彼等をすくひたまへり こは大なる能力をしらしめんとてなり
لە دەریای سووری ڕاخوڕی، وشک بوو، بە ناو قووڵاییەکەیدا بردنی، وەک لە بیابان. | 9 |
また紅海を叱咤したまひたれば乾きたり かくて民をみちびきて野をゆくがごとくに淵をすぎしめ
لە دەست ناحەز ڕزگاری کردن، لە دەست دوژمن کڕینیەوە. | 10 |
恨むるものの手よりかれらをすくひ 仇の手よりかれらを贖ひたまへり
ئاو دوژمنانی ئەوانەی داپۆشی، کەسیان دەرباز نەبوون. | 11 |
水その敵をおほひたればその一人だにのこりし者なかりき
ئەوسا بڕوایان بە بەڵێنەکانی کرد، گۆرانییان بۆ ستایشی گوت. | 12 |
このとき彼等そのみことばを信じその頌美をうたへり
بەڵام هەر زوو کردارەکانی ئەویان لەیادچوو، چاوەڕێی ڕاوێژی ئەویان نەکرد. | 13 |
彼等しばしがほどにその事跡をわすれその訓誨をまたず
بەڵکو لە چۆڵەوانی نەوسیان هەستا، لە بیابان خودایان تاقی کردەوە، | 14 |
野にていたくむさぼり荒野にて神をこころみたりき
ئەوەی داوایان کرد، پێیدان، بەڵام نەخۆشی لەڕی بۆ ناردن. | 15 |
ヱホバはかれらの願欲をかなへたまひしかど その霊魂をやせしめたまへり
لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. | 16 |
たみは營のうちにてモーセを嫉みヱホパの聖者アロンをねたみしかば
زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. | 17 |
地ひらけてダタンを呑みアビラムの黨類をおほひ
ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. | 18 |
火はこのともがらの中にもえおこり熖はあしき者をやきつくせり
لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. | 19 |
かれらはホレブの山にて犢をつくり鑄たる像ををがみたり
شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. | 20 |
かくの如くおのが榮光をかへて草をくらふ牛のかたちに似す
خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، | 21 |
救主なる神はエジプトにて大なるわざをなし
پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. | 22 |
ハムの地にて奇しき事跡をなし紅海のほとりにて懼るべきことを爲たまへり かれは斯る神をわすれたり
ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. | 23 |
この故にヱホバかれらを亡さんと宣まへり されど神のえらみたまへる者モーセやぶれの間隙にありてその前にたちその烈怒をひきかへして滅亡をまぬかれしめたり
خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. | 24 |
かれら美しき地を蔑しそのみことばを信ぜず
لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. | 25 |
剰さへその幕屋にてつぶやきヱホバの聲をもきかざりき
ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون، | 26 |
この故に手をあげて彼等にむかひたまへり これ野にてかれらを斃れしめんとし
نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات. | 27 |
又もろもろの國のうちにてその裔をたふれしめ もろもろの地にかれらを散さんとしたまへるなり
پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون. | 28 |
彼らはバアルベオルにつきて死るものの祭物をくらひたり
بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە. | 29 |
斯のごとくその行爲をもてヱホバの烈怒をひきいだしければえやみ侵しいりたり
بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا. | 30 |
そのときピネハスたちて裁判をなせり かくて疫癘はやみぬ
بە ڕاستودروستی بۆی دانرا، نەوە دوای نەوە هەتاهەتایە. | 31 |
ピネハスは萬代までとこしへにこのことを義とせられたり
لەلای مێرگی مەریبا یەزدانیان تووڕە کرد و موسا بەهۆی ئەوانە کەوتە ناخۆشی، | 32 |
民メリバの水のほとりにてヱホバの烈怒をひきおこししかば かれらの故によりてモーセも禍害にあへり
چونکە کاتێک ئەوان لە ڕۆحی خودا یاخیبوون، قسەی ناشایستەش لە دەمی موسا دەرچوو. | 33 |
かれら神の霊にそむきしかばモーセその口唇にて妄にものいひたればなり
گەلەکانیان لەناونەبرد، وەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، | 34 |
かれらはヱホバの命じたまへる事にしたがはずしてもろもろの民をほろぼさず
بەڵکو لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵاو بوون، فێری نەریتەکانیان بوون. | 35 |
反てもろもろの國人とまじりをりてその行爲にならひ
بتەکانی ئەوانیان پەرست و بوو بە داو بۆیان. | 36 |
おのが羂となりしその偶像につかへたり
کوڕ و کچانی خۆیان بۆ بتەکان سەربڕی. | 37 |
かれらはその子女を鬼にささぐ
خوێنێکی بێتاوانیان ڕشت، خوێنی کوڕ و کچەکانیان، ئەوانەی بۆ بتەکانی کەنعان سەریان بڕین، زەوی پیس بوو بە خوێن. | 38 |
罪なき血すなはちカナンの偶像にささげたる己がむすこむすめの血をながしぬ 斯てくには血にてけがされたり
گڵاو بوون بە کردەوەکانیان، داوێنپیس بوون بە کارەکانیان. | 39 |
またそのわざは自己をけがし そのおこなふところは姦淫なり
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر گەلەکەیدا جۆشا، قێزی لە میراتەکەی بووەوە. | 40 |
このゆゑにヱホバの怒その民にむかひて起り その嗣業をにくみて
ژێردەستەی نەتەوەکانی کردن، ناحەزانیان بەسەریاندا زاڵبوون، | 41 |
かれらをもろもろの國の手にわたしたまへり 彼等はおのれを恨るものに制へられ
دوژمنەکانیان تەنگیان پێ هەڵچنین، زەلیلی ژێر دەستیان بوون. | 42 |
おのれの仇にしへたげられ その手の下にうちふせられたり
زۆر جار دەربازی کردن، بەڵام بە ئەنقەست یاخیبوون، داڕووخان بە گوناهەکانیان. | 43 |
ヱホバはしばしば助けたまひしかどかれらは謀略をまうけて逆き そのよこしまに卑くせられたり
بەڵام لە تەنگانەیاندا ئاوڕی لێ دانەوە، کە گوێی لە دەنگی هاواریان بوو. | 44 |
されどヱホバはかれらの哭聲をききたまひしとき その患難をかへりみ
لە پێناوی ئەوان پەیمانی خۆی هێنایەوە یاد، بەگوێرەی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پاشگەز بووەوە. | 45 |
その契約をかれらの爲におもひいだし その憐憫のゆたかなるにより聖意をかへさせ給ひて
وای کرد ئەوانەی بە دیل گرتوویانن، سکیان پێیان بسووتێت. | 46 |
かれらを己がとりこにせられたる者どもに憐まるることを得しめたまへり
ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ڕزگارمان بکە، لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە، بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین و شانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین. | 47 |
われらの神ヱホバよ われらをすくひて列邦のなかより取集めたまへ われらは聖名に謝し なんぢのほむべき事をほこらん
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە. با هەموو گەل بڵێن: «ئامین!» هەلیلویا! | 48 |
イスラエルの神ヱホバはとこしへより永遠までほむべきかな すべての民はアーメンととなふべし ヱホバを讃稱へよ