< زەبوورەکان 105 >
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. | 1 |
【上主向先民顯的奇蹟】請眾感謝上主,呼號祂的聖名,請眾在萬民中,傳揚祂的聖名。
گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، | 2 |
請眾歌頌祂,詠讚祂,傳述祂的奇工妙化。
شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. | 3 |
請您們以祂的聖名為光榮,願尋求上主的人樂滿心中。
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. | 4 |
請眾尋求上主和祂的德能,要時常不斷追求祂的儀容。
باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، | 5 |
請您們記念祂所行的奇蹟,祂的異事和祂口中的判詞。
ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. | 6 |
天主的僕人亞巴郎的後裔,上主揀選的雅各伯的兒子!
ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. | 7 |
祂是上主,是我們的天主,祂的統治遍及普世各處。
بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، | 8 |
祂永遠懷念著自己的盟約,直到萬代不忘自己的許諾;
ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. | 9 |
就是向亞巴郎所立的盟約,向依撒格所起的誓諾,
وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. | 10 |
為雅各伯立為不移的規條,向以色列立為永遠的盟約,
فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» | 11 |
說:我必將客納罕地賜給您,作您們產業的一分子。
ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، | 12 |
當他們在那裏僑居時,寥寥無幾而人數極桸。
لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. | 13 |
從這一族系遷移到另一族系,從這一國家飄流到另一地域。
لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: | 14 |
祂不但不讓人把他們壓迫,且為了他們還把眾王責斥,
«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» | 15 |
說:您們決不可觸犯我的受傅者,您們切不可把我的先知傷害!
قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. | 16 |
以後祂使飢荒籠罩那地,斷絕了食糧的任何供給。
کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلەیەتی فرۆشرا، | 17 |
在他們以前祂將一人遣去,就是那被出賣為奴隸的若瑟。
بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، | 18 |
人以銬鐐扣他的雙腳,他的頸項也帶上了鐵鎖,
هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. | 19 |
直到他所講的那預言實現,上主的話才在他身上應驗。
پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. | 20 |
君王遂派人釋放了他,眾民的首長解救了他。
کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، | 21 |
且立他為王家的宰相,掌管一切皇產的侯王,
بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. | 22 |
讓他隨意指導通國的王侯,以其智謀教訓通國的長老。
جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. | 23 |
從此以色列進入了埃及,雅各伯也就在含邦作客。
بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، | 24 |
上主使祂的百姓昌旺,比他們的仇敵便強壯。
ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. | 25 |
祂轉變他們的心,仇恨祂的百姓,讓他們陰險殘酷對待祂的僕人。
موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. | 26 |
祂打發祂的僕人梅瑟和所揀選的亞郎,
لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. | 27 |
叫二人對他們將奇蹟和異事行於含邦。
تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. | 28 |
上主命降黑暗,立時天昏地暗;然而埃及人卻反抗祂的聖言。
ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. | 29 |
使他們的水都變成血,將他們的魚類全都殺滅。
زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. | 30 |
蝦蟆在他們的土內蕃生,跳進了他們眾王的內宮。
بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. | 31 |
祂一發令,蒼蠅便成群飛來,蚊蚋也在他們的各地徘徊,
بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. | 32 |
代昝時雨,為他們降下冰雹,在他們全國各地雷電閃爍,
لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. | 33 |
打壞他們的葡萄和無花果樹,又擊倒了他們國內的樹木。
بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، | 34 |
祂一癹命令蝗虫飛遍,蚱蜢的數目,無法計算,
هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. | 35 |
吃光他們地裏所有的青草,吞盡他們田間所有的百果。
لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. | 36 |
祂打擊境內所有的頭胎,將強壯的長子全部殺害。
بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. | 37 |
祂領出滿載金銀的以色列,王支派中沒有一個人殘缺。
میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. | 38 |
以色列出走,埃及人無不觀愉, 因為那實在叫他們戰兢恐懼。
هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. | 39 |
祂展佈雲彩,用以掩護遮陰,祂樹立火柱,為在夜間照明。
داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. | 40 |
他們一懇求,祂就送來鵪鶉,用天降的食糧,飽飫了他們。
بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. | 41 |
祂闢開了岩石,使水湧出,在沙漠中好像江河流注。
لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە، بۆ ئیبراهیمی بەندەی. | 42 |
因為祂沒有把祂神聖的許諾遺忘,並且也常懷念著祂的僕人亞巴郎。
گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە، هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. | 43 |
祂引百姓歡樂地離去,祂率領選民欣然出走。
خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین، بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، | 44 |
給劃分了異民的領土,使他們佔領了外人的財富,
بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن، فێرکردنی جێبەجێ بکەن. هەلیلویا. | 45 |
為叫他們遵行祂的誡命,格守祂的命令。阿肋路亞。