< زەبوورەکان 104 >
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ زۆر مەزنیت! شکۆمەندی و پایەبەرزیت لەبەرکردووە. | 1 |
Ipsi David. Benedic anima mea Domino: Domine Deus meus magnificatus es vehementer. Confessionem, et decorem induisti:
وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە، وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە، | 2 |
amictus lumine sicut vestimento: Extendens cælum sicut pellem:
وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە. هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت، بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت. | 3 |
qui tegis aquis superiora eius. Qui ponis nubem ascensum tuum: qui ambulas super pennas ventorum.
بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت، بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت. | 4 |
Qui facis angelos tuos, spiritus: et ministros tuos ignem urentem.
زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە، هەتاهەتایە نالەقێت. | 5 |
Qui fundasti terram super stabilitatem suam: non inclinabitur in sæculum sæculi.
تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی، لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن. | 6 |
Abyssus, sicut vestimentum, amictus eius: super montes stabunt aquæ.
بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن، لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد، | 7 |
Ab increpatione tua fugient: a voce tonitrui tui formidabunt.
بەسەر چیاکان کەوتن و شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان، بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون. | 8 |
Ascendunt montes: et descendunt campi in locum, quem fundasti eis.
سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن، نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن. | 9 |
Terminum posuisti, quem non transgredientur: neque convertentur operire terram.
کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە، بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن. | 10 |
Qui emittis fontes in convallibus: inter medium montium pertransibunt aquæ.
هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن، کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن. | 11 |
Potabunt omnes bestiæ agri: expectabunt onagri in siti sua.
باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات، لەناو چڵەکان دەخوێنێت. | 12 |
Super ea volucres cæli habitabunt: de medio petrarum dabunt voces.
لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت، زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت. | 13 |
Rigans montes de superioribus suis: de fructu operum tuorum satiabitur terra:
گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت، سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ، بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە. | 14 |
Producens fœnum iumentis, et herbam servituti hominum: Ut educas panem de terra:
مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی، ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی، نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ. | 15 |
et vinum lætificet cor hominis: Ut exhilaret faciem in oleo: et panis cor hominis confirmet.
درەختەکانی یەزدان تێر دەبن، ئەو داری ئورزەی لوبنان کە چاندی، | 16 |
Saturabuntur ligna campi, et cedri Libani, quas plantavit:
ئەوەی چۆلەکە هێلانەی تێدا دەکات، لەقلەقیش داری سنەوبەر ماڵیەتی، | 17 |
illic passeres nidificabunt. Herodii domus dux est eorum:
چیای بەرزیش بۆ بزنە کێوی، تاشەبەردەکانیش پەناگای گۆڕهەڵکەنە. | 18 |
montes excelsi cervis: petra refugium herinaciis.
مانگت دروستکرد بۆ دیاریکردنی وەرزەکان، خۆریش ئاوابوونی خۆی دەزانێت. | 19 |
Fecit lunam in tempora: sol cognovit occasum suum.
تاریکی دادێنێت دەبێت بە شەو، هەموو زیندەوەری دارستان تێیدا دەکەونە جموجۆڵ. | 20 |
Posuisti tenebras, et facta est nox: in ipsa pertransibunt omnes bestiæ silvæ.
بەچکە شێر بۆ نێچیر دەنەڕێنن، بۆ داواکردنی خواردنیان لە خودا. | 21 |
Catuli leonum rugientes, ut rapiant, et quærant a Deo escam sibi.
کە ڕۆژ هەڵدێت دەکشێنەوە، لەناو لانەکانیان خۆیان مات دەکەن. | 22 |
Ortus est sol, et congregati sunt: et in cubilibus suis collocabuntur.
مرۆڤ دەچێت بۆ ئیشوکاری، بۆ ڕەنجکێشییەکەی هەتا ئێوارە. | 23 |
Exibit homo ad opus suum: et ad operationem suam usque ad vesperum.
ئەی یەزدان، کردەوەکانت چەندە زۆرن! هەموویت بە دانایی دروستکردووە، زەوی پڕە لە دەستکردی تۆ. | 24 |
Quam magnificata sunt opera tua Domine! omnia in sapientia fecisti: impleta est terra possessione tua.
ئەم دەریا گەورە و فراوانە، کە بێشومار گیانداری گەورە و بچووکی تێدا جمەی دێت. | 25 |
Hoc mare magnum, et spatiosum manibus: illic reptilia, quorum non est numerus. Animalia pusilla cum magnis:
لەوێ کەشتییەکان دەڕۆن، لیڤیاتان، ئەمەی خۆت بەدیت هێناوە بۆ ئەوەی یاری تێدا بکات. | 26 |
illic naves pertransibunt. Draco iste, quem formasti ad illudendum ei:
ئەمانە هەمووی چاویان لە تۆیە، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆی خواردنیان بدەیتێ، | 27 |
omnia a te expectant ut des illis escam in tempore.
پێیان دەدەیت و وەریدەگرن، دەستت دەکەیتەوە تێر چاکە دەبن. | 28 |
Dante te illis, colligent: aperiente te manum tuam, omnia implebuntur bonitate.
ڕوو وەردەگێڕیت، دەتۆقن، هەناسەیان لێ دەبڕیت، دەمرن، دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵی خۆیان. | 29 |
Avertente autem te faciem, turbabuntur: auferes spiritum eorum, et deficient, et in pulverem suum revertentur.
کاتێک ڕۆحی خۆت دەنێریت، ئەوان بەدیدەهێنرێن، ڕووی زەوی نوێ دەکەیتەوە. | 30 |
Emittes Spiritum tuum, et creabuntur: et renovabis faciem terræ.
با شکۆی یەزدان هەتاهەتایە بەردەوام بێت، با یەزدان بە کارەکانی خۆی دڵخۆش بێت. | 31 |
Sit gloria Domini in sæculum: lætabitur Dominus in operibus suis:
ئەوەی سەیری زەوی دەکات، لەرز دەیگرێت، دەست دەداتە چیاکان، دووکەڵ دەکەن. | 32 |
Qui respicit terram, et facit eam tremere: qui tangit montes, et fumigant.
بە درێژایی ژیانم گۆرانی بۆ یەزدان دەڵێم، تاکو ماوم سروود بۆ خودای خۆم دەڵێم. | 33 |
Cantabo Domino in vita mea: psallam Deo meo quamdiu sum.
با بیرکردنەوەم شیرین بێت لەلای، منیش بە یەزدان دڵخۆش دەبم. | 34 |
Iucundum sit ei eloquium meum: ego vero delectabor in Domino.
بەڵام با گوناهباران لەسەر زەوی دواییان ببڕێتەوە، با بەدکاران ئیتر نەمێنن. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. هەلیلویا! | 35 |
Deficiant peccatores a terra, et iniqui ita ut non sint: benedic anima mea Domino.