< زەبوورەکان 103 >

گۆرانییەکی داود. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. 1
By David. Praise the LORD, my soul! All that is within me, praise his holy name!
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: 2
Praise the LORD, my soul, and don’t forget all his benefits,
ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت، لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، 3
who forgives all your sins, who heals all your diseases,
ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، 4
who redeems your life from destruction, who crowns you with loving kindness and tender mercies,
ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە، تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. 5
who satisfies your desire with good things, so that your youth is renewed like the eagle’s.
یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات، دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان. 6
The LORD executes righteous acts, and justice for all who are oppressed.
ڕێگای خۆی بە موسا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل: 7
He made known his ways to Moses, his deeds to the children of Israel.
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. 8
The LORD is merciful and gracious, slow to anger, and abundant in loving kindness.
تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. 9
He will not always accuse; neither will he stay angry forever.
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. 10
He has not dealt with us according to our sins, nor repaid us for our iniquities.
وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. 11
For as the heavens are high above the earth, so great is his loving kindness towards those who fear him.
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. 12
As far as the east is from the west, so far has he removed our transgressions from us.
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، 13
Like a father has compassion on his children, so the LORD has compassion on those who fear him.
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. 14
For he knows how we are made. He remembers that we are dust.
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، 15
As for man, his days are like grass. As a flower of the field, so he flourishes.
بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت. 16
For the wind passes over it, and it is gone. Its place remembers it no more.
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، 17
But the LORD’s loving kindness is from everlasting to everlasting with those who fear him, his righteousness to children’s children,
بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن. 18
to those who keep his covenant, to those who remember to obey his precepts.
یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. 19
The LORD has established his throne in the heavens. His kingdom rules over all.
ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. 20
Praise the LORD, you angels of his, who are mighty in strength, who fulfil his word, obeying the voice of his word.
ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. 21
Praise the LORD, all you armies of his, you servants of his, who do his pleasure.
ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. 22
Praise the LORD, all you works of his, in all places of his dominion. Praise the LORD, my soul!

< زەبوورەکان 103 >