< زەبوورەکان 103 >
گۆرانییەکی داود. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هەموو ناخیشم ستایشی ناوی پیرۆزی بکە. | 1 |
A psalm of David. Let every part of me praise the Lord; let my whole being praise his holy character.
ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە، هیچ چاکەیەکی لەبیر مەکە: | 2 |
Let every part of me praise the Lord; don't let me forget the wonderful things he's done for me.
ئەوەی لە هەموو گوناهێکت خۆشدەبێت، لە هەموو نەخۆشییەک چاکت دەکاتەوە، | 3 |
He forgives my sins, and he heals all my diseases.
ئەوەی ژیانت لە گۆڕ دەکڕێتەوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی دەکاتە تاجی سەرت، | 4 |
He saves me from death; he honors me with trustworthy love and mercy.
ئەوەی تەمەنت تێر دەکات بە چاکە، تاکو گەنجییەتیت وەک هەڵۆ نوێ ببێتەوە. | 5 |
He fills my life with all that's good; he makes me young again, strong as an eagle.
یەزدان ڕاستودروستی ئەنجام دەدات، دادپەروەری بۆ هەموو چەوساوەکان. | 6 |
The Lord does what is right, and vindicates those who are exploited.
ڕێگای خۆی بە موسا ناساند، کردارەکانی بە نەوەکانی ئیسرائیل: | 7 |
He explained his ways to Moses: he told the people of Israel what he was going to do.
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. | 8 |
The Lord is kind and gracious, not quick-tempered, and full of trustworthy love.
تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. | 9 |
He doesn't keep on accusing us; he doesn't stay angry with us forever.
بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. | 10 |
He does not punish us for our sins as he ought to; he does not pay us back for our wrongdoing as we deserve.
وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. | 11 |
For as high as the heavens are above the earth is the extent of his trustworthy love to those who honor him.
وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. | 12 |
As far as the east is from the west is how far the Lord has taken our sins away from us.
وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن، | 13 |
Like a loving father, the Lord is kind and compassionate to those who follow him.
چونکە دەزانێت ئێمە چۆن پێکهێنراوین، لەبیریەتی کە ئێمە خۆڵین. | 14 |
For he knows how we are made; he remembers we are only dust.
مرۆڤ ڕۆژگاری ژیانی وەک گیا وایە، وەک گوڵی ناو کێڵگە گوڵ دەکات، | 15 |
Human lifetimes are like grass: we blossom like flowers in a field,
بایەک بەسەریدا هەڵبکات، ئیتر نامێنێت، ئاسەواریشی دیار نابێت. | 16 |
but then the wind blows and we are gone, disappearing without a trace.
بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان لە ئەزەلەوە و هەتاهەتایە بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، ڕاستودروستییەکەشی بۆ نەوەکانە، | 17 |
But the Lord's trustworthy love lasts for all eternity to those who accept him; his goodness to all generations,
بۆ ئەوانەی پەیمانی بەجێدەگەیەنن، ئەوانەی ڕێنماییەکانی ئەویان لەبیرە بۆ ئەوەی پەیڕەوی بکەن. | 18 |
to those who keep his agreement and who remember to follow his commandments.
یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. | 19 |
The Lord has set up his throne in the heavens, and he rules over all.
ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. | 20 |
Praise the Lord, you angels, you powerful ones who do what he says, listening to what he tells you!
ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. | 21 |
Praise the Lord, you heavenly armies who serve him and carry out his will!
ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی. ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. | 22 |
Praise the Lord, everything in his creation, everyone under his rule, and let every part of me praise the Lord!