< زەبوورەکان 102 >

نوێژی هەژارێکی ورەڕووخاو، کە هاواری دەباتە بەردەم یەزدان. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. 1
دعای مسکین وقتی که پریشان حال شده، ناله خود را به حضور یهوه می‌ریزد ای خداوند دعای مرا بشنو، و فریادمن نزد تو برسد.۱
لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. 2
در روز تنگی‌ام روی خود را از من مپوشان. گوش خود را به من فراگیر، و روزی که بخوانم مرا به زودی اجابت فرما.۲
ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. 3
زیرا روزهایم مثل دود تلف شد واستخوانهایم مثل هیزم سوخته گردید.۳
هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. 4
دل من مثل گیاه زده شده و خشک گردیده است زیراخوردن غذای خود را فراموش می‌کنم.۴
لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. 5
به‌سبب آواز ناله خود، استخوانهایم به گوشت من چسبیده است.۵
وەک کوندەپەپووی بیابانی چۆڵەوانیم لێهاتووە، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. 6
مانند مرغ سقای صحرا شده، ومثل بوم خرابه‌ها گردیده‌ام.۶
ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. 7
پاسبانی می‌کنم ومثل گنجشک بر پشت بام، منفرد گشته‌ام.۷
بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. 8
تمامی روز دشمنانم مرا سرزنش می‌کنند و آنانی که برمن دیوانه شده‌اند مرا لعنت می‌نمایند.۸
بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، 9
زیراخاکستر را مثل نان خورده‌ام و مشروب خود را بااشک آمیخته‌ام،۹
لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. 10
به‌سبب غضب و خشم توزیرا که مرا برافراشته و به زیر افکنده‌ای.۱۰
ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە. 11
روزهایم مثل سایه زوال پذیر گردیده و من مثل گیاه پژمرده شده‌ام.۱۱
تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. 12
لیکن تو‌ای خداوند جلوس فرموده‌ای تاابدالاباد! و ذکر تو تا جمیع نسل هاست!۱۲
تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە. 13
توبرخاسته، بر صهیون ترحم خواهی نمود زیراوقتی است که بر او رافت کنی و زمان معین رسیده است.۱۳
خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی. 14
چونکه بندگان تو در سنگهای وی رغبت دارند و بر خاک او شفقت می‌نمایند.۱۴
هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت، 15
پس امتها از نام خداوند خواهند ترسید وجمیع پادشاهان جهان از کبریایی تو.۱۵
چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت. 16
زیراخداوند صهیون را بنا نموده، و در جلال خودظهور فرموده است.۱۶
ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت. 17
به دعای مسکینان توجه نموده، و دعای ایشان را خوار نشمرده است.۱۷
ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: 18
این برای نسل آینده نوشته می‌شود تا قومی که آفریده خواهند شد خداوند را تسبیح بخوانند.۱۸
«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، 19
زیرا که از بلندی قدس خودنگریسته، خداوند از آسمان بر زمین نظر افکنده است.۱۹
بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» 20
تا ناله اسیران را بشنود و آنانی را که به موت سپرده شده‌اند آزاد نماید.۲۰
جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، 21
تا نام خداوندرا در صیهون ذکر نمایند و تسبیح او را دراورشلیم،۲۱
کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە. 22
هنگامی که قوم‌ها با هم جمع شوند وممالک نیز تا خداوند را عبادت نمایند.۲۲
لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم، ڕۆژگاری کورتکردم. 23
توانایی مرا در راه ناتوان ساخت و روزهای مرا کوتاه گردانید.۲۳
گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە، ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە. 24
گفتم‌ای خدای من مرا در نصف روزهایم برمدار. سالهای تو تا جمیع نسل‌ها است.۲۴
لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. 25
از قدیم بنیاد زمین را نهادی وآسمان‌ها عمل دستهای تو است.۲۵
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن. 26
آنها فانی می‌شوند، لیکن تو باقی هستی و جمیع آنها مثل جامه مندرس خواهند شد. و مثل ردا آنها راتبدیل خواهی کرد و مبدل خواهند شد.۲۶
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت. 27
لیکن تو همان هستی و سالهای تو تمام نخواهد گردید.۲۷
کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.» 28
فرزندان بندگانت باقی خواهند ماند و ذریت ایشان در حضور تو پایدار خواهند بود.۲۸

< زەبوورەکان 102 >