نوێژی هەژارێکی ورەڕووخاو، کە هاواری دەباتە بەردەم یەزدان. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. | 1 |
نوێژی هەژارێکی ورەڕووخاو، کە هاواری دەباتە بەردەم یەزدان. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. |
لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. | 2 |
لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. |
ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. | 3 |
ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. |
هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. | 4 |
هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. |
لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. | 5 |
لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. |
وەک کوندەپەپووی بیابانی چۆڵەوانیم لێهاتووە، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. | 6 |
وەک کوندەپەپووی بیابانی چۆڵەوانیم لێهاتووە، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. |
ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. | 7 |
ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. |
بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. | 8 |
بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. |
بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، | 9 |
بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، |
لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. | 10 |
لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. |
ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە. | 11 |
ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە. |
تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. | 12 |
تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. |
تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە. | 13 |
تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە. |
خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی. | 14 |
خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی. |
هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت، | 15 |
هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت، |
چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت. | 16 |
چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت. |
ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت. | 17 |
ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت. |
ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: | 18 |
ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: |
«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، | 19 |
«یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، |
بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» | 20 |
بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» |
جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، | 21 |
جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، |
کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە. | 22 |
کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە. |
لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم، ڕۆژگاری کورتکردم. | 23 |
لە ناوەڕاستی تەمەنم هێزی کزکردم، ڕۆژگاری کورتکردم. |
گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە، ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە. | 24 |
گوتی: «ئەی خودای من، لە ناوەڕاستی ڕۆژگارم لام مەدە، ساڵانی تۆ بۆ نەوە دوای نەوەیە. |
لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. | 25 |
لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. |
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن. | 26 |
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن، وەک جلوبەرگ دەیانگۆڕیت و فڕێدەدرێن. |
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت. | 27 |
بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت. |
کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.» | 28 |
کوڕی خزمەتکارەکانت نیشتەجێ دەبن و نەوەکانیان لەبەردەمت دەچەسپێن.» |