< زەبوورەکان 10 >
ئەی یەزدان، بۆچی لە دوورەوە وەستاویت؟ بۆچی لە کاتی تەنگانە خۆت دەشاریتەوە؟ | 1 |
Varför, HERRE, står du så långt ifrån och fördöljer dig i nödens tider?
بەدکاران لە لووتبەرزییان ڕاوی هەژار دەکەن، گرفتاری ئەو پیلانەیان دەکەن کە بۆیان دادەنێن. | 2 |
Genom de ogudaktigas övermod måste den arme lida. Må de fångas i de ränker som de hava uttänkt!
کەسی بەدکار شانازی بە ئارەزووە خراپەکانی دڵییەوە دەکات، داوای بەرەکەت بۆ چاوبرسی دەکات و کفر بە یەزدان دەکات. | 3 |
Ty den ogudaktige berömmer sig av sin själs lystnad, och den rovgirige talar förgripligt och föraktar HERREN.
بەدکار لە لووتبەرزی خۆی باکی بە یەزدان نییە، هەموو بیرکردنەوەی ئەوەیە کە: «خودا نییە.» | 4 |
Den ogudaktige säger i sitt högmod: "Han frågar icke därefter." "Det finnes ingen Gud", så äro alla hans tankar.
هەمیشە ڕێگاکانی سەرکەوتووە، لە حوکمەکانی خودا ناگات، ناحەزەکانی خۆی بە هیچ دەزانێت. | 5 |
Trygga äro alltid hans vägar, dina domar gå högt över hans blickar; alla sina ovänner räknar han för intet.
لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «هیچ شتێک ناملەقێنێت، هەموو کاتێک دڵخۆش دەبم و هەرگیز تووشی بەڵا نابم.» | 6 |
Han säger i sitt hjärta: "Jag skall icke vackla, över mig skall i evighet ingen olycka komma."
دەمی پڕە لە نەفرەت و درۆ و هەڕەشە، بەڵا و گوناه لەبن زمانیەتی. | 7 |
Hans mun är full av förbannelse, av svek och förtryck; hans tunga gömmer olycka och fördärv.
لە نزیکی گوندەکان بۆسە دادەنێت، خۆی دەشارێتەوە بۆ کوشتنی بێتاوانان. | 8 |
Han lägger sig i försåt vid gårdarna, i lönndom vill han dräpa den oskyldige; hans ögon lura på den olycklige.
وەک شێر خۆی مات دەکات، خۆی مات دەکات بۆ گرتنی بەستەزمانان، بەستەزمانان گرفتاری ئەو داوە دەکات کە بۆی ناونەتەوە و ڕاپێچیان دەکات. | 9 |
Han ligger i försåt på lönnligt ställe, såsom ett lejon i sitt snår, han ligger i försåt för att gripa den arme; han griper den arme, i det han drager honom in i sitt nät.
نێچیرەکانی وردوخاش دەکات، دەڕووخێن، دەکەونە ژێر هێزی ئەوەوە. | 10 |
Han trycker sig ned, han ligger på lur, och de olyckliga falla i hans klor.
لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا ئاگای لێ نییە، چاوی خۆی نوقاندووە و هەرگیز نامبینێت.» | 11 |
Han säger i sitt hjärta: "Gud förgäter det, han har dolt sitt ansikte, han ser det aldrig."
ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودایە، دەستت بەرز بکەرەوە، ستەملێکراوان لەبیر مەکە. | 12 |
Stå upp, HERRE; Gud, upplyft din hand, förgät icke de arma.
چۆن دەبێت کەسی بەدکار کفر بە خودا بکات؟ بۆچی لە دڵی خۆیدا بڵێت: «خودا لێم ناپێچێتەوە؟» | 13 |
Varför skall den ogudaktige få förakta Gud och säga i sitt hjärta att du icke frågar därefter?
بەڵام تۆ ئەی خودایە، ئازار و تەنگانە دەبینیت، لێت دیارە و کاردانەوەت هەیە، ستەملێکراوان خۆیان داوەتە دەستی تۆ، تۆش هەمیشە یارمەتیدەری هەتیوانیت. | 14 |
Du har ju sett det, ty du giver akt på olycka och jämmer, för att taga det i din hand. Åt dig överlämnar den olycklige sin sak; du blev den faderlöses hjälpare.
بازووی بەدکاران و خراپەکاران بشکێنە، تەنانەت لەسەر ئەو خراپانەش لێیان بپێچەوە کە نابینرێن. | 15 |
Bryt sönder den ogudaktiges arm, och hemsök de ondas ogudaktighet, så att du icke mer finner den.
یەزدان پاشایە هەتاهەتایە، نەتەوەکان لە خاکەکەی لەناودەچن. | 16 |
Ja, HERREN är konung alltid och evinnerligen; hedningarna utrotas ur hans land.
ئەی یەزدان، تۆ گوێ لە داواکاری ستەملێکراوان دەگریت، دڵیان دەچەسپێنی و گوێیان لێ دەگریت، | 17 |
De ödmjukas trängtan hör du, HERRE; du gör deras hjärtan ståndaktiga; du låter ditt öra giva akt
بۆ پارێزگاری لە هەتیوان و زۆرلێکراوان، تاکو لەمەولا مرۆڤی سەر زەوی نەیان ترسێنێت. | 18 |
för att skaffa den faderlöse och förtryckte rätt, så att människor, komna av jord, ej längre vålla skräck.