< زەبوورەکان 1 >
خۆزگە دەخوازرێت بەو کەسەی بەپێی ڕاوێژی بەدکاران ناڕوات و لە ڕێگای گوناهباران ڕاناوەستێت و لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانانیشێت. | 1 |
복있는 사람은 악인의 꾀를 좇지 아니하며 죄인의 길에 서지 아니하며 오만한 자의 자리에 앉지 아니하고
بەڵکو ئارەزووی ئەو لە فێرکردنی یەزدانە، شەو و ڕۆژ لە فێرکردنەکەی ورد دەبێتەوە. | 2 |
오직 여호와의 율법을 즐거워하여 그 율법을 주야로 묵상하는 자로다
وەک دارێک وایە کە لەدەم جۆگەی ئاو ڕوابێت و لە وەرزی خۆیدا بەرهەم بدات و گەڵاکانی هەرگیز وشک نەبن، لە هەموو کارێک سەرکەوتوو دەبێت. | 3 |
저는 시냇가에 심은 나무가 시절을 좇아 과실을 맺으며 그 잎사귀가 마르지 아니함 같으니 그 행사가 다 형통하리로다
بێگومان بەدکاران وانین، بەڵکو وەک کا وان کاتێک با پەرشوبڵاوی دەکاتەوە. | 4 |
악인은 그렇지 않음이여 오직 바람에 나는 겨와 같도다
بۆیە نە بەدکاران لەبەردەم دادوەری بێتاوانن، نە گوناهبارانیش لە کۆڕی ڕاستودروستان دادەنیشن. | 5 |
그러므로 악인이 심판을 견디지 못하며 죄인이 의인의 회중에 들지 못하리로다
یەزدان چاودێری ڕێگای ڕاستودروستان دەکات، بەڵام ڕێگای بەدکاران لەناودەچێت. | 6 |
대저 의인의 길은 여호와께서 인정하시나 악인의 길은 망하리로다