< پەندەکانی سلێمان 9 >
دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە، حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە. | 1 |
Moudrost vystavěla dům svůj, vytesavši sloupů svých sedm.
سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە، هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە. | 2 |
Zbila dobytek svůj, smísila víno své, stůl také svůj připravila.
کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات، لەسەر بەرزاییەکانی شار: | 3 |
A poslavši děvečky své, volá na vrchu nejvyšších míst v městě:
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: | 4 |
Kdožkoli jest hloupý, uchyl se sem. Až i bláznivým říká:
«وەرن، لە نانی من بخۆن و لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە. | 5 |
Poďte, jezte chléb můj, a píte víno, kteréž jsem smísila.
واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین، بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.» | 6 |
Opusťte hloupost a živi buďte, a choďte cestou rozumnosti.
ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت، ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات. | 7 |
Kdo tresce posměvače, dochází hanby, a kdo přimlouvá bezbožnému, pohanění.
سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛ سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت. | 8 |
Nedomlouvej posměvači, aby tě nevzal v nenávist; přimlouvej moudrému, a bude tě milovati.
ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت، کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت. | 9 |
Učiň to moudrému, a bude moudřejší; pouč spravedlivého, a bude umělejší.
لەخواترسی سەرەتای داناییە، ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە، | 10 |
Počátek moudrosti jest bázeň Hospodinova, a umění svatých rozumnost.
چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات، ساڵانی ژیانت پتر دەبێت. | 11 |
Nebo skrze mne rozmnoží se dnové tvoji, a přidánoť bude let života.
ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛ ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت. | 12 |
Budeš-li moudrý, sobě moudrý budeš; pakli posměvač, sám vytrpíš.
گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە، ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت. | 13 |
Žena bláznivá štěbetná, nesmyslná, a nic neumí.
لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت، لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار، | 14 |
A sedí u dveří domu svého na stolici, na místech vysokých v městě,
بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان، ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن: | 15 |
Aby volala jdoucích cestou, kteříž přímo jdou stezkami svými, řkuci:
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: | 16 |
Kdo jest hloupý, uchyl se sem. A bláznivému říká:
«ئاوی دزراو شیرینە، نانی بە دزی بەتامە.» | 17 |
Voda kradená sladší jest, a chléb pokoutní chutnější.
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان. (Sheol ) | 18 |
Ale neví hlupec, že mrtví jsou tam, a v hlubokém hrobě ti, kterýchž pozvala. (Sheol )