< پەندەکانی سلێمان 8 >
ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟ | 1 |
Høyr kor visdomsmøyi ropar, og vitet høgmælt talar!
لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان، لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت. | 2 |
Uppe på haugar ved vegen, der stigarne møtest, stend ho,
لەلای دەروازەی شارەکان، لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات: | 3 |
attmed portarne ut or byen, ved døra-inngangen ropar ho høgt:
«ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم، دەنگم بۆ ئادەمیزادە. | 4 |
«Godtfolk, eg ropar på dykk, og til mannsborni ljomar mi røyst.
ساویلکەکان، فێری ژیری بن، گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن. | 5 |
Fåkunnige, lær dykk klokskap, og de dårar, vinn dykk vit!
گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم، کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە. | 6 |
Høyr, eg talar gjæve ord, og ærlegt er det som lipporne segjer;
ڕاستگۆیی وێردی دەممە، خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم. | 7 |
ja, sanning talar min gom, og lipporne styggjest ved gudløysa.
قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن، هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە. | 8 |
Alle ord i min munn er rette, det finst ikkje fult eller falskt i deim.
هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە. | 9 |
Dei er alle sanne for den kloke og rette for deim som fann kunnskap.
تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو، | 10 |
Tak då min age heller enn sylv og kunnskap framfyre utvalt gull!
چونکە دانایی لە یاقووت باشترە، هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای. | 11 |
For visdom er betre enn perlor, og av alle skattar er ingen som denne.
«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و سەلیقەم هەیە. | 12 |
Eg, visdomen, skyner meg på klokskap, og vit på rådleggjing hev eg.
ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە. | 13 |
Otte for Herren er hat til det vonde; stormod og storlæte, åtferd stygg, og ein munn full av fals eg hatar.
ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە. | 14 |
Hjå meg er råd og dug, eg er vit, hjå meg er magt.
بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن. | 15 |
Eg gjer at kongar råder, og at hovdingar dømer rett.
بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن، بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن. | 16 |
Eg gjer at styrarar styrer og fyrstar - alle domarar på jordi.
من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ، ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە. | 17 |
Eg elskar deim som meg elskar, og dei som leitar meg upp, skal meg finna.
دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە، ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە. | 18 |
Rikdom og æra er hjå meg, gamalt gods og rettferd.
بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش، دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە. | 19 |
Mi frukt er betre enn gull, ja skiraste gullet, og den vinning eg gjev, er betre enn utvalt sylv.
بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم، لەسەر ڕێبازی دادپەروەری، | 20 |
Eg gjeng på rettferds veg, midt på rettvise-stigar,
تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و ئەمبارەکانیان پڕ بکەم. | 21 |
For eg vil gjeva gods åt deim som elskar meg og fylla deira forråd.
«یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی. | 22 |
Herren skapte meg til fyrste verket sitt, fordom fyrr han gjorde noko anna.
لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی. | 23 |
Alt frå æva er eg innsett, frå upphavet, fyrr jordi vart til.
هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون. | 24 |
Fyrr djupi var til, vart eg fødd, då det ei fanst kjeldor fulle med vatn,
پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم، | 25 |
fyrr fjelli var søkkte ned, fyre haugar vart eg fødd,
هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی. | 26 |
fyrr han skapte jord og mark og den fyrste moldklump i verdi.
کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا، | 27 |
Då han laga himmelen, var eg der, då han slo kvelv yver djupet.
کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند، | 28 |
Då han feste skyerne i det høge, då kjeldorne fossa fram or djupet,
کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت. | 29 |
då han sette grensa for havet, so vatnet ei gjekk lenger enn han baud, då han la grunnvollar for jordi,
لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم، | 30 |
då var eg verksmeister hjå han og var til hugnad for han dag etter dag, eg leika meg stødt for hans åsyn.
لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم. | 31 |
Eg leika på heile jordkringen hans og hadde min hugnad i manneborni.
«ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن. | 32 |
Og no, born, høyr på meg! Sæle er dei som held mine vegar.
گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن، پشت گوێی مەخەن. | 33 |
Høyr på tukt og vert vise, og slepp ho ikkje ifrå dykk!
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت، ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە، لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت، | 34 |
Sæl den mann som høyrer på meg, so han dagstødt vaker ved dørerne mine og vaktar dørstokkarne mine.
چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە، ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت. | 35 |
For den som finn meg, finn livet og fær velsigning frå Herren.
بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت، هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.» | 36 |
Men den som missar meg, skader seg sjølv, og alle som hatar meg, elskar dauden.»