< پەندەکانی سلێمان 7 >

ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە، 1
Son min, tak vare på ordi mine, og gøym mine bodord hjå deg!
ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت، فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە. 2
Tak vare på bodordi mine, so skal du liva, og på læra mi som din augnestein!
بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە. 3
Bitt deim på fingrarne dine, skriv deim på hjartetavla!
بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،» بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.» 4
Seg til visdomen: «Du er mi syster», og kalla vitet din ven,
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس. 5
so dei kann deg vara frå annanmanns kona, frå ei framand kvinna med sleipe ord.
لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم، 6
For gjenom vindauga mitt, gjenom rimarne glytte eg ut.
لەناو ساویلکەکاندا بینیم، لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو. 7
Då såg eg millom dei fåkunnige, eg gådde ein uviting millom dei unge,
لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە، ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر، 8
som smaug um hyrna på gata, tok vegen til hennar hus,
لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر، لەژێر تاریکایی شەو. 9
i skumings-stundi, mot kvelden, i kolmyrke svarte natti.
ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو، لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو. 10
Då kom kvinna imot han i skjøkjebunad og innful i hjarta -
(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە، پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت. 11
bråkande er ho og vill, heime hev ho’kje ro.
پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە، لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.) 12
Snart på gata, snart på torgi, med kvart hyrna stend ho på lur -
گەنجەکەی گرت و ماچی کرد، بێ ئابڕووانە پێی گوت: 13
Ho tok fat på han og kysste han, og med ubljug uppsyn sagde ho til han:
«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە، ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا، 14
«Eg hev på meg eit gilde-offer, og eg held min lovnad i dag.
بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە، بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت. 15
Difor gjekk eg ut imot deg, vilde leita deg upp, og eg fann deg.
نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە، کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری، 16
Mi seng hev eg reidt med tæpe, med egyptiske roselakan.
نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە بە موڕ و ئەلوا و دارچین. 17
Eg hev skvett utyver mi lega myrra, aloe og kanel.
وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین، بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین، 18
Kom til ein kjærleiks rus alt til morgons, lat oss hyggja oss saman i elskhug!
چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە، چووەتە ڕێگایەکی دوور. 19
For mannen er ikkje heime, han er på ferd langt burte,
کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە، هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.» 20
pengepungen tok han med seg, ved fullmånetid kjem han heim.»
بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد، بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند. 21
Ho fekk lokka han med all si sterke fyreteljing, forførde han med sine sleipe lippor.
لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت، وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت، وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە، 22
Han fylgjer henne straks, som ein ukse gjeng til slagt, som i fotjarn til tukt for dåren,
هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت، وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو، کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی. 23
til dess pili kløyver hans livr, som fuglen skundar til snara og veit ikkje at det gjeld livet.
ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم. 24
Og no, søner, høyr på meg, og lyd på det munnen min talar!
با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات، لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە، 25
Ei vende du hjarta til hennar vegar, vimra ikkje på hennar stigar!
چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە، هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن. 26
For mange med ulivssår hev ho felt, og stort er talet på deim ho hev drepe.
ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ. (Sheol h7585) 27
Hennar hus er vegar til helheim, dei gjeng ned til daudens kot. (Sheol h7585)

< پەندەکانی سلێمان 7 >