ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە، | 1 |
בני שמר אמרי ומצותי תצפן אתך׃ |
ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت، فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە. | 2 |
שמר מצותי וחיה ותורתי כאישון עיניך׃ |
بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە. | 3 |
קשרם על אצבעתיך כתבם על לוח לבך׃ |
بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،» بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.» | 4 |
אמר לחכמה אחתי את ומדע לבינה תקרא׃ |
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس. | 5 |
לשמרך מאשה זרה מנכריה אמריה החליקה׃ |
لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم، | 6 |
כי בחלון ביתי בעד אשנבי נשקפתי׃ |
لەناو ساویلکەکاندا بینیم، لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو. | 7 |
וארא בפתאים אבינה בבנים נער חסר לב׃ |
لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە، ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر، | 8 |
עבר בשוק אצל פנה ודרך ביתה יצעד׃ |
لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر، لەژێر تاریکایی شەو. | 9 |
בנשף בערב יום באישון לילה ואפלה׃ |
ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو، لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو. | 10 |
והנה אשה לקראתו שית זונה ונצרת לב׃ |
(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە، پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت. | 11 |
המיה היא וסררת בביתה לא ישכנו רגליה׃ |
پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە، لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.) | 12 |
פעם בחוץ פעם ברחבות ואצל כל פנה תארב׃ |
گەنجەکەی گرت و ماچی کرد، بێ ئابڕووانە پێی گوت: | 13 |
והחזיקה בו ונשקה לו העזה פניה ותאמר לו׃ |
«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە، ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا، | 14 |
זבחי שלמים עלי היום שלמתי נדרי׃ |
بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە، بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت. | 15 |
על כן יצאתי לקראתך לשחר פניך ואמצאך׃ |
نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە، کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری، | 16 |
מרבדים רבדתי ערשי חטבות אטון מצרים׃ |
نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە بە موڕ و ئەلوا و دارچین. | 17 |
נפתי משכבי מר אהלים וקנמון׃ |
وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین، بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین، | 18 |
לכה נרוה דדים עד הבקר נתעלסה באהבים׃ |
چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە، چووەتە ڕێگایەکی دوور. | 19 |
כי אין האיש בביתו הלך בדרך מרחוק׃ |
کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە، هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.» | 20 |
צרור הכסף לקח בידו ליום הכסא יבא ביתו׃ |
بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد، بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند. | 21 |
הטתו ברב לקחה בחלק שפתיה תדיחנו׃ |
لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت، وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت، وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە، | 22 |
הולך אחריה פתאם כשור אל טבח יבוא וכעכס אל מוסר אויל׃ |
هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت، وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو، کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی. | 23 |
עד יפלח חץ כבדו כמהר צפור אל פח ולא ידע כי בנפשו הוא׃ |
ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم. | 24 |
ועתה בנים שמעו לי והקשיבו לאמרי פי׃ |
با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات، لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە، | 25 |
אל ישט אל דרכיה לבך אל תתע בנתיבותיה׃ |
چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە، هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن. | 26 |
כי רבים חללים הפילה ועצמים כל הרגיה׃ |