< پەندەکانی سلێمان 6 >
ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت، ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد، | 1 |
我子よ汝もし朋友のために保證をなし 他人のために汝の手を拍ば
ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت، بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت، | 2 |
汝その口の言によりてわなにかかり その口の言によりてとらへらるるなり
ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە، چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت، بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە. | 3 |
我子よ汝友の手に陥りしならば斯して自ら救へ すなはち往て自ら謙たり只管なんぢの友に求め
خەو مەدە چاوەکانت و پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن. | 4 |
汝の目をして睡らしむることなく 汝の眼瞼をして閉しむること勿れ
وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە، وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی. | 5 |
かりうどの手より鹿ののがるるごとく 鳥とる者の手より鳥ののがるる如くして みづからを救へ
ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە، بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا. | 6 |
惰者よ蟻にゆき其爲すところを観て智慧をえよ
بێ ئەوەی پێشەوا و کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت، | 7 |
蟻は首領なく有司なく君主なけれども
بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە. | 8 |
夏のうちに食をそなへ 収穫のときに糧を斂む
ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟ کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟ | 9 |
惰者よ汝いづれの時まで臥息むや いづれの時まで睡りて起ざるや
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، | 10 |
しぼらく臥ししばらく睡り 手を叉きてまた片時やすむさらば
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار. | 11 |
汝の貧窮は盗人の如くきたり汝の欠乏は兵士の如くきたるべし
کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار، بە زمان خواری ڕەفتار دەکات، | 12 |
邪曲なる人あしき人は虚偽の言をもて事を行ふ
چاوی دەقوچێنێت و بەپێی ئاماژە دەکات و بە پەنجە دەریدەبڕێت، | 13 |
彼は眼をもて眴せし 脚をもてしらせ 指をもて示す
فێڵ لە دڵیدایە، خراپە دادەهێنێت، هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت. | 14 |
その心に虚偽をたもち 常に惡をはかり 争端を起す
لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت، لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە. | 15 |
この故にその禍害にはかに來り 援助なくして立刻に敗らるべし
شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە، حەوتیش قێزەونە لەلای: | 16 |
ヱホバの憎みたまふもの六あり 否その心に嫌ひたまふもの七あり
چاوی بەفیز، زمانی درۆزن، دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت، | 17 |
即ち驕る目いつはりをいふ舌 つみなき人の血を流す手
دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت، پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات، | 18 |
惡き謀計をめぐらす心 すみやかに惡に趨る足
شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان. | 19 |
詐偽をのぶる證人 および兄弟のうちに争端をおこす者なり
ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە. | 20 |
我子よ汝の父の誠命を守り 汝の母の法を棄る勿れ
هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە. | 21 |
常にこれを汝の心にむす び之をなんぢの頚に佩よ
لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن، لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن، | 22 |
これは汝のゆくとき汝をみちびき 汝の寝るとき汝をまもり 汝の寤るとき汝とかたらん
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە، سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە، | 23 |
それ誡命は燈火なり 法は光なり 教訓の懲治は生命の道なり
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت، لە زمانلووسی داوێنپیس. | 24 |
これは汝をまもりて惡き婦よりまぬかれしめ 汝をたもちて淫婦の舌の諂媚にまどはされざらしめん
لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە، با بە برژانگەکانی نەتبات، | 25 |
その艶美を心に戀ふことなかれ その眼瞼に捕へらるること勿れ
چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت، بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات. | 26 |
それ娼妓のために人はただ僅に一撮の糧をのこすのみにいたる 又淫婦は人の尊き生命を求むるなり
ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و جلەکانی نەسووتێت؟ | 27 |
人は火を懐に抱きてその衣を焚れざらんや
یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و پێیەکانی داغ نەبێت؟ | 28 |
人は熱火を踏て其足を焚れざらんや
ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە، هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت. | 29 |
その隣の妻と姦淫をおこなふ者もかくあるべし 凡て之に捫る者は罪なしとせられず
سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکات بۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە. | 30 |
竊む者もし飢しときに其飢を充さん爲にぬすめるならば人これを藐ぜじ
هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە، ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت. | 31 |
もし捕へられなばその七倍を償ひ其家の所有をことごとく出さざるべからず
بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە، هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت. | 32 |
婦と姦淫をおこなふ者は智慧なきなり 之を行ふ者はおのれの霊魂を亡し
تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە، | 33 |
傷と陵辱とをうけて其恥を雪ぐこと能はず
چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت، لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە، | 34 |
妒忌その夫をして忿怒をもやさしむればその怨を報ゆるときかならず寛さじ
چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە، بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت. | 35 |
いかなる贖物をも顧みず 衆多の饋物をなすともやはらがざるべし