< پەندەکانی سلێمان 6 >

ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت، ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد، 1
בני אם-ערבת לרעך תקעת לזר כפיך
ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت، بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت، 2
נוקשת באמרי-פיך נלכדת באמרי-פיך
ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە، چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت، بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە. 3
עשה זאת אפוא בני והנצל-- כי באת בכף-רעך לך התרפס ורהב רעיך
خەو مەدە چاوەکانت و پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن. 4
אל-תתן שנה לעיניך ותנומה לעפעפיך
وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە، وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی. 5
הנצל כצבי מיד וכצפור מיד יקוש
ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە، بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا. 6
לך-אל-נמלה עצל ראה דרכיה וחכם
بێ ئەوەی پێشەوا و کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت، 7
אשר אין-לה קצין-- שטר ומשל
بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە. 8
תכין בקיץ לחמה אגרה בקציר מאכלה
ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟ کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟ 9
עד-מתי עצל תשכב מתי תקום משנתך
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، 10
מעט שנות מעט תנומות מעט חבק ידים לשכב
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار. 11
ובא-כמהלך ראשך ומחסרך כאיש מגן
کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار، بە زمان خواری ڕەفتار دەکات، 12
אדם בליעל איש און הולך עקשות פה
چاوی دەقوچێنێت و بەپێی ئاماژە دەکات و بە پەنجە دەریدەبڕێت، 13
קרץ בעינו מלל ברגלו מרה באצבעתיו
فێڵ لە دڵیدایە، خراپە دادەهێنێت، هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت. 14
תהפכות בלבו--חרש רע בכל-עת מדנים (מדינים) ישלח
لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت، لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە. 15
על-כן--פתאם יבוא אידו פתע ישבר ואין מרפא
شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە، حەوتیش قێزەونە لەلای: 16
שש-הנה שנא יהוה ושבע תועבות (תועבת) נפשו
چاوی بەفیز، زمانی درۆزن، دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت، 17
עינים רמות לשון שקר וידים שפכות דם-נקי
دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت، پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات، 18
לב--חרש מחשבות און רגלים ממהרות לרוץ לרעה
شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان. 19
יפיח כזבים עד שקר ומשלח מדנים בין אחים
ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە. 20
נצר בני מצות אביך ואל-תטש תורת אמך
هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە. 21
קשרם על-לבך תמיד ענדם על-גרגרתך
لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن، لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن، 22
בהתהלכך תנחה אתך-- בשכבך תשמר עליך והקיצות היא תשיחך
چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە، سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە، 23
כי נר מצוה ותורה אור ודרך חיים תוכחות מוסר
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت، لە زمانلووسی داوێنپیس. 24
לשמרך מאשת רע מחלקת לשון נכריה
لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە، با بە برژانگەکانی نەتبات، 25
אל-תחמד יפיה בלבבך ואל-תקחך בעפעפיה
چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت، بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات. 26
כי בעד-אשה זונה עד-ככר-לחם ואשת איש-- נפש יקרה תצוד
ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و جلەکانی نەسووتێت؟ 27
היחתה איש אש בחיקו ובגדיו לא תשרפנה
یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و پێیەکانی داغ نەبێت؟ 28
אם-יהלך איש על-הגחלים ורגליו לא תכוינה
ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە، هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت. 29
כן--הבא אל-אשת רעהו לא-ינקה כל-הנגע בה
سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکات بۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە. 30
לא-יבוזו לגנב כי יגנוב-- למלא נפשו כי ירעב
هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە، ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت. 31
ונמצא ישלם שבעתים את-כל-הון ביתו יתן
بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە، هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت. 32
נאף אשה חסר-לב משחית נפשו הוא יעשנה
تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە، 33
נגע-וקלון ימצא וחרפתו לא תמחה
چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت، لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە، 34
כי-קנאה חמת-גבר ולא-יחמול ביום נקם
چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە، بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت. 35
לא-ישא פני כל-כפר ולא-יאבה כי תרבה-שחד

< پەندەکانی سلێمان 6 >